دووپات بوونەوەی بانگەشەکانیی هەمیشەیی لە ووتاردانی ساڵانەی ترەمپ
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، لە ووتاردانی ساڵانەی دا هەڵوێستگرتنی هەمیشەیی لە بارەی مەسەلە نێو خۆیی و نێو دەوڵەتییەکانی دووپات کردەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆیتێرز،" دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە یەکەمین ووتاردانیی ساڵانەی دا بەڕەخنە گرتن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بەرگری لە ئاژاوە گێرانی ئەمدواییە لە ئێران دا وتی: کۆنگرە داوا دەکەم سەرنجبداتە کەم و کۆرییە سامناکەکان کە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ترسهێنەری ئێران دا هەیە .
ئەو لەبارەی " دۆخی یەکبوون" لە کۆنگرە لەبارەی ڕەوشی ئابووری وئاسایشی ئەمریکا وتی هەڵەکانی دەوڵەتەکانی رابردوو کە ئەو وڵاتەی گەیاندۆتە ئەم ڕەوشە مەترسیدارە دووپات ناکاتەوە .
ترەمپ وتیشی خوازیاری پەسەندکردنی یاسایەکە تا کوو لەم باتە متمانە دەستبخات یارمەتی دەرەوەیی ئەمریکا بەردەوام لە خزمەت قازانج وبەرژەوەندیی ئەو وڵاتەیە و تەنیا ڕادەستی دۆستانی ئەمریکا و نەک دوژمنانی ئەو وڵاتە دەکرێت .
بە وتەی ترەمپ، ڕوسیا و چین وەک هەرەشەیەکن دژی ئابووری ئەمریکا .
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، ئیدعای کرد بەرنامەی زەمانی تایبەت بۆ چوونە دەر لە ئەفغانستان ڕاناگەینێت.
دۆناڵد ترەمپ، لە درێژەی هەڵوێستگرتنیی ئاژاوە گێرانەی دا لە ابرەی ڕاگەیاندرانی قۆدس وەکوو پیتەختی رژیمی زایۆنی وتی ئەمریکا نابێ بە وڵاتانیک کە نەیاری بریارگرتنی ڤاشنگتۆنن لە بارەی قۆدس یارمەتی دراوی بدات .
ترەمپ وتی، هەوڵی کۆریای باکووری بۆ دەستڕاگەییشتن بە مووشەکە ناڤۆکییەکان دەتوانێ بە خێرایی وەکوو هەرەشەیەک دژی ئەمریکای لیبێت.
ترەمپ، لە ووتاردانی لە کۆماریخوازاەکان و دێمۆکراتەکان داوایکرد لە بواری کۆچبەری و ژێر خانەکان بە هاودەنگیی بگەن .
ژمارێک لە سیاسەتڤانە ئەمریکاییەکان ، بەشداریی لە ڕێو ڕەسمی ووتاردانی ساڵانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایان بایکۆت کرد بوو .