شوبات 02, 2018 18:29 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دیموکراتەکانی بە ئەنجامدانی کاری سیخوڕی تۆمەتبارکرد

سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دیموکراتەکانی بەئەنجامدانی کاری سیخوڕی لە تیمەکەی تۆمەتبار کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکی لەسەر پەیجەکەی لە توئیتەردا نووسی؛ هیلاری کلینتۆن (وەزیری دەرەوەی پێشوو و بەربژاری دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ساڵی٢٠١٦) و پارتی دیموکرات هەوڵیاندا، ئەو ڕاستییە بشارنەوە کە پارەیان داوە بە کۆمپانیای هەواڵگریی ستراتژیک و توێژینەوە بازرگانییەکانی"جی پی ئێس فیوژن" هەتا دۆسییە دروست بکەن و ئەو دۆسیەیە لەلایەن هاوپەیمانەکانیان لە حکومەتی باراک ئۆبامای سەرۆک کۆماری پێشوو بۆ گومڕاکردنی دادگە لەمەڕ سیخوڕیی لە تیمی ترەمپ کەڵکی لێ وەربگیردرێ.

دۆناڵد ترەمپ لەپەیامێکی لە پەیجەکەی لە توئیتەردا نووسی؛ بەرپرسانی باڵاو پشکێنەرانی ئێف بی ئای و وەزارەتی داد، ڕەوتی توێژینەوەی نهێنی(لەبارەی دەسوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکان) بەقازانجی دیموکراتەکان وبەزیانی کۆمارییەکان، لەسیاسەت دوورکردۆتەوە، ئەوەی وا تاماوەیەک لەمەوبەر، بیریشی لێ نەدەکرایەوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها بەتوندی ڕەخنەی گرت لە بەرپرسانی جێ بەجێ کردنی یاسا لەبەر بەسیاسی کردنی پرسی بڵاوکردنەوەی یادداشتە نهێنییەکانی ئێف بی ئای.

سەرپەیڤ