وەزیری بەرگری فەرەنسا: بەڵگەیەک لەبارەی کەڵک وەرگرتنی دیمەشق لە چەکی کیمیاوی دەست نەکەوتووە
وەزیری بەرگری فەرەنسا رۆژی هەینی لە وتوویژ لەگەڵ ڕادیۆ " فرانس ئینتر" وتی: تا بەئێستا ، بەڵگەیەکی جێ متمانە لەبارەی کەڵک وەرگرتنی دیمەشق لە چەکی کیمیاوی دەست نەکوتووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، " فلورێنس پارلی" وتیشی: لەسەر ئەم بنەمایە ماتوانین بلێن، دیمەشق هێلە سوورەکانیی بەزاندووە.
ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیی تا بەئێستا بەجاران هەوڵیان داوە ڕووداوەکانی کیمیاوی سوریا لە وان پەلاماری کیمیاویی گوماناوی رۆژی سێ شەممە چوارەمی ئاپریلی ٢٠١٧، پالبدەنە دەوڵەتی ئەم وڵاتە کەلە ناوچەی " خانشیخون" لە باشووری ئەدلێبی سوریا قەوما و پتر لە ١٠٠ کوژراوی لێکەوتەوە ، تاوانیک کە دیمەشق بە بڕشتانە و بەجاران ڕەتیکردۆتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، ترۆریستان بەجاران لە عێراق و سوریا لە چەکی کیمیاوی کەڵکیان وەرگرتووە. زۆرێک لە کارناسان تۆمەتبار کردنیی دەوڵەتی سوریا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیاوی وەک هەولیک لە پیناو بەلاڕێدا بردنیی بیروڕای گشتی و بەپێچەوانە نواندنیی ڕاستەقینەکان هاوڕەوت لەگەڵ سەرکەوتنەکانی ئەمدواییەی سوپای سوریا بەرامبەر ترۆریستان دەزانن. وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیایش لەمدواییە ڕایگەیاند ئامانجی ئەمریکا لە تۆمەتبار کردنیی دەوڵەتی سوریا بە کەڵکی خراپ وەرگرتن لە چەکی کیمیاوی، ڕزگاری ترۆریستانە.
قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لاگریان لێوە دەکردن بۆ گۆڕینی هاوسەنگییەکانیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە