توێژەری فەڕەنسی: دژ بەیەکبوونی بەرژەوەندیی دەسەڵاتەکان هۆکاری درێژخایەن بوونی قەیرانی سووریا
توێژەری فەڕەنسی هۆکاری درێژبوونەوەی قەیرانی سووریای گەڕاندەوە بۆ بەرژەوەندییەکان و دەوری دەسەڵاتە ناوچەیی و واوەناوچەییەکان لەو قەیرانەدا.
رۆژنامەی فەڕەنسیی لاکرۆوا لەدیمانە لەگەڵ فابریس بلانش توێژەری دامەزراوەی "هوور" نووسی: شەڕ لە سووریا زۆر زوو گەیشتە دەرەوەی ئەو وڵاتەو بوو بە شەڕی ناوچەیی و واوەناوچەیی.
بەقسەی ئەو توێژەرە فەڕەنسییە، ئەمریکا پێشگرتن بە دەسەڵاتی ئێران لەناوچە، پێوشوێن دەگرێ و لەهەمان کاتدا، بەپاڵپشتی لە کوردەکان لە باکووری سووریا، پشتی لە تورکیا کرد.
ناوبراو وتی: عەرەبستانی سەعوودیش لە سەرهەڵداوان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی و باشووری سووریاو تورکیا لە سەرهەڵداوان لە ئیدلەب داکۆکی دەکا و لەدرێژماوەشدا شەڕ بووەتە هۆکارێک بۆ درێژەی ژیانی ئەو سەرهەڵداوانە کە ئامادە نین چەکەکانیان دانێن.
بلانش هەروەها بەئاماژە بە مەترسیی چوونەسەری کێشەو ناکۆکی لەگەڵ رژیمی ئیسرائیل لەسووریا، وتی: بێتوو پەلاماری سەربازیی رژیمی ئیسرائیل بۆسەر سووریا ئەنجام بگرێ، هێزە ئەمریکییەکان یەکەم ئامانجی میحوەری موقاوەمە دەبن.