بروجردی : بەدڕەوشتیەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئوروپی تەحەمول ناکرێ
سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلسی شورای ئیسلامیی ئێران گوتی : گەلی ئێران بەدڕەوشتیە پەیتاپەیتاکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئوروپایی تەحەمول ناکات .
عەلائەدین بروجردی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەری سەدا و سیما لە مسکۆ وتیشی :رۆژاواییەکان و لە سەرووی ئەوانەوە ئەمریکا کە لە کۆبوونەوەی ئەم دواییانەی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان لە گەڵ بەریتانیا و فەڕەنسە هەوڵیان دا بڕیارنامەیەک لە دژی کوماری ئیسلامیی ئێران دەرکەن ، نابێ چاوەڕوانیان هەبێ دۆستایەتی ئێران لە گەڵ ئەواندا یەک لایەنە بێ .
بروجردی جەختی کردەوە : یەکەمایەتی هەوەڵی ئێران بۆ هاریکاری ، چین و روسیان و ئەگەر رۆژواییەکانیش یاساکانی یاری ڕەچاو کەن ، تاران لە گەڵ ئەوانیشدا هاریکاری دەکات .
سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئابووریی ساراتۆف لە سەرووی شاندێکدا دوانیوەڕۆی یەکشەممە دوای گەیشتنی بە مسکۆ بەرەو شاری ساراتۆڤ کەوتە ڕێ .