ئوروپا لە مانگی فڤوریە سەتی چل لەنەوتی ئێرانی کڕی
کۆماری ئیسلامی ئێران لە فڤوریەی دووهەزاروهەژدە نێزیک بە دوو ملوێن وشەشسەد هەزار بەرمیل نەوت وشلەکی گازی هەناردەکرد کە سەتی چلی هیی کڕیارانی ئوروپایی بوو.
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، وڵاتانی ئاسیایی وئوروپایی لە مانگی فڤوریە نێزیک بە دوو ملوین وسەدو شەست هەزار بەرمیل نەوتی خاو وچوارسەدوسیی هەزاربەرمیل شلەکی گازی یان لە ئێران کڕی.
بەرەبەشی ئاسیایی وئوروپیەکان لە کڕێن بە ڕیز نێزیک بە سەتی شەست هەتاچل پاڕێزراوە. چین ، هیند ، کوریای باشووری وژاپۆن گەورەترین موشتەریانی نەوتی ئێران لە ئاسیا دێنە ئەژمار.
کۆمپانیای ئینگلیسی - هوڵەندی شێل ، توتاڵی فەرانسە، ئانی وساراسی ئیتالیا، هلنیک پترولیوم ی یونان، رپسول ی ئسپانیا وئام ئاو. ئال ی هەنگاریا ، لەمۆشتەریەکانی بارە نەوتیە خاوەکانی ئێران لە ئوروپابوون.
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزاڕەتی نەوتی ئێران ، لانی کەم چل پالاوتگەی جیهان نەوتی خاووشلەکی گازی ئێران دەکڕن. شلەکی گازی ئێران زۆرتر بە پالاوتگەرانی ئاسیایی دەفروشرێت وکوریای باشووری گەورەترین مۆشتەری شلەکی گازی ئێران دێتە ئەژمار.
ئەمیر حسێن زەمانی نیا جێگری وەزیری نەوتی ئێران بە تازەیی لە وەڵام بە پرسیاریک لە بارەی داوا بۆ نەوتی خاوی ئێران ڕایگەیاند : نەوتی ئێران هەمیشە موشتەری هەیە وئێران هێشتا بە کەڵک وەرگرتن لە ڕیگای داهێنەرانە بۆ فروشتنی نەوت نیازی پەیدا نەکردووە.