ڕاویژکاری پایەبەرزی ئابووری ترەمپ یش لەکار کشایەوە
"گەری کوهەن" ڕاوێژکاری ئابووری کۆشکی سپی ڕۆژی سێ شەممە بە هۆی ناکۆکی بیرو ڕا لەگەل "داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەر دانانی تەعرفە لە سەر هاوردەی پۆڵا و ئالۆمینیۆم بۆ ئەو وڵاتە لە پۆستی خۆی کشایەوە .
تا بە ئێستا زۆریک لە کاربەدەستان و تاقمەکانی بازرگانی ئەمریکا لە بەرنامەی تەعرفەی ترەمپ ڕەخنەی گرت و وەک "هەڵەیەکی گەورە زانیوە ".
"ترەمپ" ئەمدواییە ڕایگەیاند، دوا بە دوای دانانی تەعرفە کان لە سەر هاوردەی پۆلا و ئالۆمینیۆم بۆ ئەمریکایە . بە گوێرەی گەڵالەی دەوڵەتی ئەمریکا تەعرفەیەکی لە سەدا ٢٥ لە سەر هاوردەی پۆلا و لە سەدا ١٠ لەسەر هاوردەی ئالۆمینیۆم دادەنرێت.
یەکێتی ئەوروپا و زۆریک لە وڵاتان ڕایانگەیاندووە ئەگەر ترەمپ بریاری خۆی جێبەجێکات ، تەعرفەی ئاوتۆ دادەنێن لە سەر کالاو کۆتاڵی هاوردە لە ئەمریکا .
ترەمپ بەجاران گرێبەستەکانی بازەرگانی کە دەوڵەتەکانی پێشووی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی دیکە و یان ڕێکخراوەکانی نیو دەوڵەتی واژوو کردووە،"زۆر گەمژانە" وەسفکردووە .
لە دەستپێکی سەرۆک کۆمارەتی ترەمپ تا بە ئێستا، ژمارێکی زۆر لە کاربەدەستانی دەوڵەتی وازیان لە پۆستی خۆیان هێناوە.