لێدوانی دژە ئێرانی وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیاو سعوودیا
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ هاوتای سەعوودیایەکەی خۆی لە لێدوانێکی بێ بنەمادا بانگەشەی کرد : ئێران ڕۆڵێکی تێکدەرو پڕمەترسی لە یەمەن دەگێڕێ.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ "بوریس جانسۆن" وەزیری دەرەوەی بەریتانیا شەوی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ "عادڵ جوبەیر" هاوتای عەرەبستانی خۆی بە دووپات کردنەوەی بانگەشە بێ بنەماکانی وتی: ئێران دەورێکی تێکدەر و پڕمەترسی لە یەمەن دەگێڕێ و پاوەجێی ناوچەکە تێکدەشێوێنێ.
جانسۆن لە درێژەدا بانگەشەی کرد عەرەبستانی سەعوودی بۆ داکۆکی لە دەوڵەتی ئاسایی یەمەن هاوپەیمانییەکەی پێکهاێناوە.
وەزیری دەرەوەی عەرەبستانیش لەو کۆبوونەوە ڕۆژنامەوانییەدا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی سەعوودی لەگەڵ بەریتانیا لە سەر پێویستیی کۆنترۆڵ کرانی ئێران قسەی کردووە.
عادڵ جوبەیر بەم قسە گاڵتەجاڕەی کە شەڕی یەمەن بە سەر عەرەبستان داسەپێندراوە"، بانگەشەی کرد کە دەوڵەتی عەرەبستان داکۆکی لە پرۆسەی گوێزرانەوەی دەسەڵات و وتووێژی سیاسی لە یەمەن دەکات.
ئەو قسە و بانگەشانە لە کاتێکدایە کە کۆمپانیاکانی چەک و کەرەستەی جەنگی بەریتانیا لە دەسپێکی دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان بۆ سەر یەمەنەوە وێرای نەیارەتیی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ زیاتر لە شەش ملیار و ٤٠٠ ملوێن دۆلار چەک و کەرەستەی جەنگییان بە ڕژێمی سەعوودی فرۆشتووە.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
شەڕنانەوەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.