موگرینی : هه ڵوێستەکانی ترەمپ پڕمەترسیداره
ڕێکخەری هه ڵوێستیی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا وێڕای ڕەخنە لە هه ڵوێستە بازرگانیەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بڕیاری ناوبراو بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە بۆ قودس وتی: هەڵوێست و بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ تێکدەرانەیە و بۆتە هۆکاری دابەزینی پێگەی ڕامیاری وڵاتەکەی.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "فدریکا موگرینی" پێش ئەوەی کە ترەمپ بڕیاری بەزر کردنەوەی ئاستی نرخی گومرکی لە سەر هاوردەی ئالومنیۆم و پۆڵا بۆ ئەمریکا جێبەجی بکات، لە کۆبوونەوەی بروکسێلدا (Brussels Forum) وتی ئەگەری زۆرە شەڕی بازرگانی لە نێوان ئەمریکا و ئەورووپا لەسەر دیاری کرانی نرخی گومرکی لە سەر هاوردەی پۆڵا و ئالومنیۆم بۆ ئەمریکا هەڵسێتەوە و وتیشی ئەوە ڕاوداوێکی کارەساتبار دەبێ بۆ هەر دوولایەن.
ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕاشکاوانە رایگەیاند: بێتوو سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیار بدات لە سەر ئەو مەسەلەیە، ئەورووپایش کاردانەوەی دەبێ.
ترەمپ شەوی هەینی وێڕای وشداەرە نێودەوڵەتییەکان لەمەڕ ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی بازرگانی بە هۆی بەزر کرانەوەی ئاستی نرخی گومرکی هاوردەی ئالومنیۆم و پۆڵا، فەرمانی جێبەجێ کردنیشی واژۆ و مۆر کرد. ئەم فەرمانە نرخێکی گومرکی ٢٥%ی دادەسەپێنێتە سەر هاوردەی پۆڵا و ١٠%یش لە سەر هاردەی ئالومینیۆم.
یەکێتیی ئەورووپا پێشتر ڕایگەیاندبوو بێتوو ترەمپ ئەو بڕیارەی خۆی بە کردەوە جێبەجی بکات ئەم یەکێتییەیش نرخی گومرکی لەو چەشنە دادەنێتە سەر ئەو شت و مەکەی لە ئەمریکاوە هاوردەی دەکات.
فدریکا موگرینی هەروەها جەختی کرد بڕیاری ترەمپ لە سەر گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس بە تەواوەتی ئەوەی پەشۆکاندووە.
"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا (شەشەمی دێسەمبەر) وێرای نەیارەتیی بەربڵاوی ناوچەیی و جیهانی رایگەیاند کە ئەمریکا شەرعییەت دەدات بە قودس وەکوو پێتەختی ئیسراییل و هەروەها فەرمانی دا بە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە کە تەگبیری پێویست بۆ گوێزرانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تێلاڤیڤەوە بۆ بەیتولموقەدەس بەڕێوە ببات.
.