ترەمپ ئیستارتیی شەڕی بازرگانیی وەگەرخست
دۆناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە بەکاتی خۆجێیی بە پێچەوانەی وریایی دانە نێونەتەوەییەکان لە بارەی ئەگەری دەست پێ بوونی شەڕی بازرگانی دواجار فەرمانی زیادکردنی باجی ھاوردەی فافۆن و پۆڵای بۆ وڵاتەکەی واژۆ کرد .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس بەپێی ئەم فەرمانە باجی لە سەدا ٢٥ی ھاوردەی پۆڵاو سەدی دەی ھاوردەی فافۆن بۆ ئەمریکا چووەتە واری ڕاپەڕاندنەوە.
ترەمپ دوو وڵاتی کەنەداو مەکسیکی کە ھاوبەشی ئەمریکان لە ڕێککەوتنی بازرگانیی ئازادی ئەمریکای باکووری( نفتا) لە بازنە ھەڵکشانی زیاد کردننی ئەو باجانە وەلا ناوە.
ترەمپ لەم دواییەدا ڕایگەیاند بوو کە، بەنیازی دیاری کردنی باجە بۆ ھاوردەی پۆڵاو فافۆن بۆ ئەمریکا.
ھەتاکو ئێستا زۆرێک لە کاربەدەستان و گروپە بازرگانییەکانی ئەمریکا ڕەخنەیان لەو بەرنامە باج زیاد کردنەی ترەمپ گرتووە.
یەکێتیی ئەورووپا، چین، کەنەداو برازیل وەکوو گەورەترین بنێرانی پۆڵاو فافۆن بۆ ئەمریکا پێشتر ڕایانگەیاند بوو کە ھەر چەشنە زیاد کرانێکی باجی ھاوردە لە ئەمریکا بە دیاری کردنی باج بۆ کەل و پەلە ناردراوەکانی ئەو وڵاتە قەرەبوو دەکەنەوە.