ئادار 09, 2018 17:30 Asia/Tehran
  • سەرسووڕمانی تیلەرسۆن لە پێشنیاری کۆریای باکوور بۆ دانوستان

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای بە سەیروسەمەرە ڕاگەیاندنی پێشنیارەکەی کۆریای باکووری بۆ دانوستان وتی: ھەڵوێستەکانی پیونگ یانگ تووشی ئاڵ و گۆڕێکی زۆر ھاتوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێدپڕێس ڕێکس تیلەرسۆن وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ ھەینی وتیشی: ھەڵوێست گۆڕینی جێگای سەرسووڕمان و سەرنجی ڕێبەری کۆریای باکووری بو کە داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکای ڕەزامەند کرد بۆ دیدارو چاوپێکەوتن لەگەڵی دا.

ڕێکس تیلەرسۆن وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە ھێنانە ئارای ئەم بابەتەی کە ئەمریکا لە ڕادەی ھۆگریی ڕێبەری کۆریای باکووری بۆ دانوستان سەری سووڕ ماوە وتیشی: ئەم پێشنیارە ھەتاکوو ئێستا بەھێزترین نیشانەیە لەم بارەیەوە کە پیونگ یانگ ھەر بەڕاستی حەز بە دانوستان دەکات و بەس قسە نییە.

ڕێکس تیلەرسۆن وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی: ترەمپ بڕیاری خۆی بۆ ئەم چاوپێکەوتنە داوەو بەس تەنیا چەند ڕۆژ دەخایەنێت کە بەرنامە بۆ کاتە دابڕێژێرێت.

شاندێکی دیپلۆماسی لە کۆریای باشوورییەوە ڕۆژی پێنج شەممە لە سەردانەکەی بۆ ڤاشێنگتۆن، نامەیەکی لە کیم جونگ ئون ڕێبەری کۆریای باکوورییەوە ڕادەستی کۆشکی سپی و دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کرد.

دوای ئەوە کۆمەڵێک کاربەدەست لە کۆریای باکووری و ئەمریکاوە ڕایانگەیاند کە ڕێبەری کۆریای باکووری پێشنیاری ئەوەی کردووە کە چاوی بە ترەمپ بکەوێت و سەبارەت بە ناکۆکییە دوو لایەنەکانیان پێکەوە قسە بکەن.

ترەمپ سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی لە توویتێڕەکەی دا نووسی، بۆ ئەم دیدارە بەرنامەیەک دادەڕێژرێت، بەڵام بایکۆتەکانی دژی کۆریای باکووری ھەتا گەییشتن بە ڕێککەوتنی یەکجاری وەک خۆی دەمێنێتەوە.

 

 

سەرپەیڤ