کوژرڕانی پێنج هێزی سعودی لە باشووری عەرەبستان
هێزی یەمەنی لانیکەم پێنج هێزی سعودیان لە جیزان لەباشووری عەرەبستان کوشت.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی سپوتنیک، ئەم هێزە عەرەبستانیانە لە گوندی قووی لە جیزان بە زەبری گوللەی نیشانەپێکەکانی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا کوژراون.
نیشانە پێکەکانی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ڕۆژی شەممەش هێزێکی سعودیان لە بنکەی حسکول لە جیزان کوشت .
تۆپخانەی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن هەروەها بنکەی هێزی سعودی و هێزەکانی عەبدرەبە مەنسوور هادی سەرۆکی دەست لە کارکشاوەی یەمەنیان لە ناوچەی عەسیر گوللە باران کرد .
هەرلەم حاڵەدا سوپای یەمەن لە ئۆپراسیۆنێک دا لە سارای میدی لە پارێزگەی حەجە لە باکووری ڕۆژاوای یەمەن ، ژومارێک بەکرێگیراوی سعودییان کوشت و یان برینداریان کردن .
عەرەبستان بە بیانووی گەڕاندنەوەی عەبدرەبە مەنسوور هادی سەرۆکی دەست لە کارکشاوەی یەمەن بۆسەر دەسەڵات بە داکۆکی ئەمریکا و چەند وڵاتی عەرەبی لە مارسی ساڵی 2015ەوە پەلاماریان کردەسەر یەمەن و ئەم وڵاتەیان لە زەوین و ئاسمان و دەریاوە گەمارۆ دا .
شەڕخوازی عەرەبستان لە یەمەن تائێستا کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەنی لێ کەوتوەتەوە.
هێزی یەمەنیش لە کاردانەوە بەرامبەر پەلاماری دەستدرێژکاران ، بنکە و بارەگای ڕژێمی ئالی سعود و بەکرێگیراوانی ئەوان لە یەمەن و لە ناوخۆی خاکی عەرەبستان دەدەنە بەر پەلامار .