ئەگەری سەردانیی سەرۆکی کۆریای باکوور بۆ چین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i332120-ئەگەری_سەردانیی_سەرۆکی_کۆریای_باکوور_بۆ_چین
هەواڵێکی نافەرمی و پشت ڕاست نەکراوە باس لە سەردانی " کیم جونگ ئوون "ی رێبەری کۆریای باکوور دەکا بۆ "پیکەن"ی پێتەختی چین .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 27, 2018 08:16 Asia/Tehran
  • ئەگەری سەردانیی سەرۆکی کۆریای باکوور بۆ چین

هەواڵێکی نافەرمی و پشت ڕاست نەکراوە باس لە سەردانی " کیم جونگ ئوون "ی رێبەری کۆریای باکوور دەکا بۆ "پیکەن"ی پێتەختی چین .

بەپێی راپۆرتی رۆژی سێشەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەی پی تی ئێن ، گەیشتنی شەمەندەفەرێکی تایبەت بۆ پیکەن و رێوشوێنی توندی ئاسایشی لە شوێنێک کەپێشتر کاربەدەستانی دیاری کۆریای باکور لە وێ نیشتەجێ بوون ، بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی هەندێ دەنگۆ لەمەڕ ئەوەی کە کیم جوون ئوون رێبەری کۆریای باکوور دوانیوەڕۆی دوشەممە سەردانی چینی کردبێ .

ئەوە لە کاتێک دایە کە " هوا چون ئینگ " وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی چین بێ ئاگایی خۆی لە سەردانی کیم جون ئون  رێبەری کۆریای باکوور بۆ پیکەن راگەیاند . 

چین لە نیمچە دورگەی کۆریا و بابەتی ناڤۆکیی کۆریای باکوردا رۆڵێکی گرنگی هەیە .

"شی جین پینگ " سەرۆک کۆماری چین مانگی رابردوو لە چاوپێکەوتنی " چونگ یوویی یونک " راوێژکاری باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆریای باشوور لەپیکەن گوتی : نیمچە دورگەی کۆریا لە دۆخێکی هەستیاردایە و کۆریای باکوور و ئەمریکا دەبێ هەرچی خێراتر دانوستان بکەن .

گرژیی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور بە هەڵوێستی شەڕخوازانەی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا توندتر بووە .