ئادار 31, 2018 11:32 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی زۆربەی لاوانی ئەمریکایی لە کارنامەی ترەمپ

ئەنجامی راپرسییەکی نوێ پیشان دەدات کە زۆربەی لاوانی ئەمریکایی لە کارنامەی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان ناڕازین .

ئەنجامی راپرسیی نوێی هاوبەشی ئاسۆشێتێدپرێس و ناوەندی توێژینەوەی کاروباری گشتیی ئەمریکا NORC پیشان دەدات کە زۆربەی لاوانی ئەمریکایی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بە ڕەگەزپەرست و لە باری دەروونییەوە ناشیاو بۆ بەڕێوەبەردنی کاروباری وڵات دەزانن.

نزیکەی ٦٠%ی لاوانی ئەمریکایی، بڕوایان وایە کە ترەمپ لە باری دەروونییەوە بە هیچ لەونێ شیاوەتی پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی نییە.

بە پێی ئەنجانی ئەم ڕاپرسییە هەروەها ٦٢%یش ترەمپ بە "بە گشتی کەسێکی نالەبار" و ٦٣%یش بە ڕەگەزپەرستی دەزانن.

ئەو راپرسییە هەروەها پیشان دەدات کە زیاتر لە حەوت کەس لە هەر ١٠ کەسی تەمەن ١٥ تا ٣٤ ساڵ بڕوایان وایە کە ترەمپ پیشاندەری بەها شەخسییەکانی ئەوان نییە.

ئەوە یەکەم بەشی ئەو زنجیرە راپرسییانەیە کە بڕیارە ڕووانگەی بەرەی لاوی ئەمریکا هەڵسەنگێنی.

 

سەرپەیڤ