نیسان 09, 2018 17:08 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی دێموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی نێوان دەورەیی لەگەڵ درێژەی سیاسەتە هەڵەکانی ترامپ

کارناس ولێکوڵەری سیاسی ، درێژەی سیاسەتە هەڵە ونادروستەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکای بە هۆکاری سەرکەوتنی دێموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی نێوان دەورەیی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئینترنتی ڕۆژنامەی ئیندیپیندیت، فرانک لوتز " کارناس ولێکوڵەری سیاسی پیش بینی کرد سیاسەتە هەڵەکانی دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەگەری هەیە کۆنترۆڵی کۆماریخوازان بەسەر پەرلەمانی نوێنەران وسینا بخاتە ژێر کارتێکەری وببێتە هۆی شکستی ئەوان لە هەڵبژاردنەکانی نێوان دەورەیی دووهەزاروهەژدە. ئەم کارناس ولێکوڵەرە سیاسیە وتی: ئەگەر هەڵبژاردنەکانی نێوان دەورەیی دووهەزارو هەژدە هەرئەمڕۆ بەڕیوە بچێت بەبێ گومان حیزبی کومارێخواز سەریەتی  خۆی لە کۆنگرە وسینا لەدەس دەدات. ئاکامی ڕاپرسیە جۆربەجۆرەکان، لەحەوتەکانی ئەم دواییە باس لە سەرەتی دێموکراتەکان سەبارەت بە کۆماری خوازان بووە. بیروڕاپرسیی ئەم دواییە ی زانکۆی " کوئینیپیاک" کە کۆتایی مانگی مارسی دووهەزارو هەژدە بەڕێوە چووپێشان ئەدات، دێموکراتەکان لەپێشەوەی  کۆمارێخوازەکان دان . جوبایدن جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکایش پێش بینی کرد دێموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی نێوان دەورەیی لە پەرلەمانی نوێنەران لە بەرانبەر کۆماریخوازان بەسەرەتی دەگەن وئەگەریی بردنەوەیان لەسینا یش زۆرترە.

سەرپەیڤ