وتووێژی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی بەریتانیا وفەرانسە لەمەڕ سووریا وگوڕانکاریەکانی دوما
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i333658-وتووێژی_وەزیرانی_کاروباری_دەرەوەی_بەریتانیا_وفەرانسە_لەمەڕ_سووریا_وگوڕانکاریەکانی_دوما
وەزیرانی کاروباری دەرەوەی بەریتانیا وفەرانسە لە وتووێژیکی تەلەفونی لەمەڕ گوڕانکاریەکانی سووریا ، لەسەردادگەیی کرانی بەرپرسانی پەلاماری شیمیایی بۆسەردۆمای ڕوسیا پیداگریان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2018 12:41 Asia/Tehran
  • وتووێژی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی بەریتانیا وفەرانسە لەمەڕ سووریا وگوڕانکاریەکانی دوما

وەزیرانی کاروباری دەرەوەی بەریتانیا وفەرانسە لە وتووێژیکی تەلەفونی لەمەڕ گوڕانکاریەکانی سووریا ، لەسەردادگەیی کرانی بەرپرسانی پەلاماری شیمیایی بۆسەردۆمای ڕوسیا پیداگریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، بوریس جانسون وژان ئایو لودریان، وەزیرانی کاروباری دەرەوەی بەریتانیا وفەرانسە لەم وتووێژە دا لەسەر گرینگایەتی توێژینەوە لەبارەی ئەو شتەی لە سووریا ڕووی داوە ودڵنیایی لە وەلانی بەبڕانەی نێودەوڵەتی پیداگریان کرد. بە یانی دوێنی یەکشەممە سەرچاوەکانی خۆجیی لە ڕودانی پەلاماری شیمیایی بۆسەر شاری دۆما لەنێزیک پێتەختی سووریا هەواڵیان دا کە نێزیک بە سەدوپەنجا کوژراوی لێکەوتەوە وسەدان کەسی تریش بریندار بوون. وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕوسیا ڕۆژی شەممە وشداریان دابوو تاقمە تیرۆریستەکانی جیش ئیسلام وسوپای ئازاد دەیانهەوێ بە کەڵک وەرگرتن لە گازی شیمیایی ، بوسەر شاری دۆما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دەمیشق پەلامار بکەن. وەزارەتی بەرەڤانی ڕوسیا پیداگری کردبوو کە تیرۆریستەکان لەپێناوی وروژاندنی هەست ونەستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وتاوانبار کردنی دەوڵەتی سووریا بە پەلامارکردن لەدژی شارومەندانی خۆی دایە .دەوڵەتی سووریا لە ساڵی دووهەزارو سێزدە بە هاوکاری ڕوسیا و لەژێر پیداچوونەوەی وڵاتان وڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی لەوان ئەمریکا وڕێکخراوی نەتەوەکان ، گشت چەکە شیمیاییەکانی خۆیانیان لەناوبردبوو.