دوا بە دوای قڕەخوازیی ئەمریکا دژی سوریا؛ ڕێکخراوی فڕۆکە وانی ئەوروپا وشداری دا
ڕێکخراوی فڕۆکە وانی ئەوروپا ، بە هێلە ئاسمانییەکانی وشداری دا بە هۆی ئەگەری پەلاماری مووشەکی بۆ سەر سوریا،لە ماوەی ٧٢ کاژێری داهاتوو لە ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دا فڕینیان نەبێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی سێ شەممەی هەواڵدەری فارس؛ ڕێکخراوی ئاسمانی ئەوروپا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ، قەدەخەی فڕینی فڕۆکە ناسەربازییەکانی کردووە لە ئاسمانی لێوارە ڕۆژهەڵاتییەکانیی دەریای ناوەڕاست و سوریا بۆ ماوەی ٧٢ کاژێری داهاتوو دا.
لە ڕۆژانی ڕابردوو، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە بیانووی پەلاماری کیمیاوی ئیدعایی لە دووما، هەرەشەی کردەوەی سەربازییان لە سوریا کردووە .
کۆشکی سپی سێ شەممە رایگەیاند"داناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا سەفەرەکەی بۆ ئەمریکای لاتین بە مەبەستیی وڵامی ئەوەی وەک پەلاماری کیمیاوی ئەنجام دراو لە سوریا دا زانیوە ، هەڵوەشاندەوە.
دەوڵەتی ڕوسیا ویڕای ڕەتکردنەوەی بانگەشەی رۆژئاواییەکان لەم بارەوە ، سەبارەت بە هەرچەشنە کردەوەی سەربازی دژی سوریا وشداری داوە." میخائیل بۆگدانف" جێگری وەزیری دەرەوە و نۆینەری سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە کارو باری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆژی سێ شەممە جەختیکرد: هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر سوریا ، دواهاتیی قوورسی دەبێت. هەر لەم حالە دا ؛پێگەی زایۆنیستی "ئای -٢٤" بە گێرانەوە لە کاربەدەستێکی ئەمریکایی کەناوی ڕانەگەیاندراوە، ئیدعای کرد: هەموو تاو وتویکردنەکان و کەرەستەکانی پێویست لە وان پاپۆرەکان و مووشەکەکانی کرۆز بۆ کردەوەی سەربازی لە سوریا ئامادە کراوە.