ترەمپ : پەیوەندیمان لەگەڵ ڕووسیا خراپتر بووە
سەرۆک کۆماری ئەمریکا، پەیوەندیی وڵاتەکەی لەگەڵ ڕووسیادا بە خراپتر لە جاران نرخاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوار شەممە دوای ئەوەی کە ھەڕەشەی لە ڕووسیا کرد کە ھێرشی موشەکی دەکاتە سەر دیمەشق، لە پەیامێکی توییتێڕیی تازە دا وتی : پەیوەندیی وڵاتەکەی لەگەڵ ڕووسیا ئێستاکە لە ھەر کاتێکی تر خراپترە.
ترەمپ بانگەشەی کرد کە مۆسکۆ پێویستی بە ئابووریی ئەمریکایە ھەر چۆن واشێنگتۆنیش پێویستی بە ھاوکاریی تەواوی وڵاتانەو ئینجا وتی کەوا بوو کێبەرکێی چەکەمەنی ڕابگرن.
داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا چەند کاژێرێک لەمەوبەر بە شێوەی پاڵەکیانە ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە بەم زووانە پەلاماری سووریا دەدات.
ترەمپ لە توییتێکدا نووسیویەتی: ڕووسیا بانگەشەی کردووە کە تەواوی ئەو ھەر موشەکانەی کە دەگیرێنە سووریا ھەر بە ئاسمانەوە دەتەقێنێتەوە، کەوا بوو خۆت ئامادە کە ڕووسیا چونکو موشەکەکان بەڕێوەن، جوان و نۆژەن و زیرەک .
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش لە وەڵامی ئەو توییتەی ترەمپ دا وتوویەتی: موشەکە زیرەکەکانی ئەمریکا دەبێ سێرە بۆ تیرۆریستان بگرن نەک دەوڵەتی یاسایی سووریا کە چەندین ساڵە خەریکی تێکھەڵچوونە لە گەڵ تیرۆریزمە نێونەتەوەییەکاندا.