ئامادەیی دەربڕینی خەڵکی بەریتانیا بۆ بەشداری لە خۆپیشاندانی دژە ترەمپ
دەیان هەزار کەس لە خەڵکی بەریتانیا ئامادەییان دەربڕیوە بۆ بەشداری لە خۆپیشاندانی دژ بە سەفەری "دۆنالد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ لەندەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ کەمپەینی مەدەنیی "هاوپیەمانیی "ڕاگرتنی ترەمپ" کە یەکێک لە سەرەکیترین ناوەندەکانی نەیاری سەفەری "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ لەندەنی پێتەختی بەریتانیا دێتە ئەژمار، بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە لاپەڕەی فەیسبووکەکەیدا رایگەیاند کە هاوکات لەگەڵ سەفەری ترەمپ بۆ لەندەن، خۆپیشاندانێکی بەربڵاو لە بەردەم نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی بەریتانیا بەڕێوە دەچێ.
بە پێی دوایین ڕێژە و ئاماری بڵاو کراوە لە لاپەڕی فەیسبووکی ئەم چالاکی مەدەنییە تا ئێستا زیاتر لە ٨٥ هەزار کەس لەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەدا هۆگرییان دەربڕیوە بۆ بەشداری لەم خۆپیشاندانەی دژ بە ترەمپ.
ناوەندە مەدەنییەکانی دیکەی بەریتانیاش لە پڕوپاگەندەی بەجیادا داوایان لە خەڵکی ئەم وڵاتە کردووە تا لە خۆپیشاندانی ناڕەزایانەی دژ بە ترەمپ بەشداری بکەن.
هەروەها چالاکانی دژە شەڕ لە بەریتانیایش بە بڵاو کردنەوەی پەیمانگەلێک بە دەربڕینی نەیارەتیان دژ بەوە سەفەرە، پێشوازییان کرد لە هەشتەگی "نە بۆ ترەمپ".
"دۆناڵد ترەم"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیارە ١٣ی ژولایی ٢٠١٨ سەردانی بەریتانیا بکات.