داوای پەرلەمانی ئوروپا بۆ پێکهێنانی سوپایەکی یەکگرتووی ئوروپایی
سەرۆکی پەرلەمانی ئوروپا خوازیاری پێکهاتنی سوپایەکی یەکگرتوو و هاوبەشی ئوروپی بوو.
ئەنتۆنیۆ تاژانی سەرۆکی پەرلەمانی ئوروپا لەدیمانەی لەگەڵ حەوتەنامەی شپیگڵ وتی: گرینگە کە بودجەیەک هەبێت بەئامانجی ئاشکرای کۆچبەری و سیاسەتی ئاسایشی و بەرەڤانی بۆ ئوروپا .
تاژانی وتی: دەبێ پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان لەمانگی مای٢٠١٩ لەبارەی بودجە بڕیاربدرێ هەتا ئەولەویەتە سیاسییەکانی یەکێتی ئوروپا دیاری بکرێن.
تاژانی پێی داگرت؛ دەبێ لەبواری ئاسایشی و بەرگریی لە یەکێتی ئوروپا هەنگاوی زیاتر هەڵبگیرێ چونکە سیاسەتی دەرەوەیی هاوبەش بێ ستراتژیایەکی بەرگریی هاوبەش نامومکینە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئوروپا کۆچبەریی وپاراستنی سنوورەکانی لە پرسە ئاسایشییە گرینگەکانی یەکێتی ئوروپا زانی و وتی: ئەو یەکێتییە پێویستی بە قانونی کۆچبەریی مۆدێرن هەیە.
تاژانی بەداکۆکی لە کەمکرانی بودجەی یەکێتی ئوروپا بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەو یەکێتییە، وتی: ئەو وڵاتانە بڕەپارەیەکی زۆر لەو یەکێتییە وەردەگرن کە پێویستە لەبەرامبەردا بۆ داکۆکی لە پەناخوازان، هاواهەنگ لەگەڵ یەکێتی ئوروپا بجوڵێنەوە.