جۆ بایدین ترەمپ زەبری داوە لە قورب و بایەخی جیهانی ئەمریکا
جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا وتی؛ "داناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەم وڵاتە زەبری داوە لە ئیعتباری جیهانی ئەمریکا دا.
"جۆبایدین" جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە وتوویژ لەگەڵ ڕۆژنامەی "نیۆیۆرک تایمز" لەقاوی دا لە درێژەی دیداری ئەمدواییەی لەگەل سەناتۆر "جان مەک کین" ، لەبارەی ئەمەی کە چۆن ئیعتباری نێو دەوڵەتی ئەمریکا لە سەردەمی داناڵد ترەمپ زەبری وێکەوتووە، باسیان کرد.
بایدین و مەک کین سەرەڕای ئەمەی لە دوو پارتی نەیارن،بەڵام لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ترەمپ بە تووندی ڕەخنە دەگرن. مەک کین بەبڕشتانە لە حاند گەڵاڵەی ترەمپ بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئۆباماکر (گەڵاڵەی تەندروستی و دەرمانی باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکا )ڕەخنەی گرت.
مەک کین لە کتێبیک بە سەردێری " شەپۆڵەکانی بێقەراری" کە لە کۆتایی ئەم مانگە لە چاپ ئەدرێت، لە بارەی ڕێزگرتنیی ترەمپ لە سەرانی دیکتاتۆر و مڵهۆر پەژارە و هیوا بڕاوی دەربریوە. بە گوێرەی تویژینەوەیەک کە لەم دواییە لە لایەن دامەزراوەی تویژینەوەی "پیو" و وتووێژ لەگەڵ کۆمەڵگەی ئاماری ٤٠ هەزار کەسی لە ٣٧ وڵاتی جیهان ئەنجام دراوە، ئیعتباری جیهانی ئەمریکا لای بیرو ڕای گشتی دوای هاتنە سەر کاری داناڵدترەمپ بە تووندی کەمبۆتەوە .