داعش بەرپرسایەتی پەلامارە تیرۆریستیەکەی پاریسی گرتە ئەستۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i338122-داعش_بەرپرسایەتی_پەلامارە_تیرۆریستیەکەی_پاریسی_گرتە_ئەستۆ
ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتی پەلامارە کارەساتبارەکەی دوێنەشەوی ناوەڕاستی شاری پاریسی پێتەختی فەرەنسای گرتە ئەستۆ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2018 04:25 Asia/Tehran
  • داعش بەرپرسایەتی پەلامارە تیرۆریستیەکەی پاریسی گرتە ئەستۆ

ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتی پەلامارە کارەساتبارەکەی دوێنەشەوی ناوەڕاستی شاری پاریسی پێتەختی فەرەنسای گرتە ئەستۆ .

کەسێکی  هێرشبەر شەوی یەکشەممە بە چەقۆ پەلاماری کردەسەر خەڵک لە مەیدانی پالاس دەلائاویرا ی  پاریس  .

لەم پەلامارە  کەسێک کوژرا و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون  . 

پۆلیسی فەرەنسا بە تەقە کردن بەرەو هێرشبەرەکە ، کوشتیان .

فەرەنسا لە ساڵی 2015 ە وە تائێستا  بەرەوڕووی هەڵمەتی تیرۆریستی بێ وێنە بووەتەوە.

لە پەلاماری  تیرۆریستیی سێزدەی نوامبەری ساڵی 2015ی پاریس و چواردەی ژوئیەی 2016 شاری نیسی فەرەنسا  کە تاقمی تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتیەکەی  بە ئەستۆ گرت، زۆرتر لە 210 کەس کوژراون.

دوای ئەم پەلامارە تیرۆریستییە، لەسەرانسەری فەرەنسا حاڵەتی نائاسایی ڕاگەیەندراوە و تائێستاش  بەردەوامە.

وڵاتانی ڕۆژاوایی لەوان  فەرەنسا کەلە  هیچ هەوڵێک  بۆ دانی یارمەتی بە تیرۆریستان  لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە تایبەتی تیرۆریستانی سەقامگیر لە سوریا درێخی ناکەن،  ئێستا بەرەوڕووی  گەڕانەوەی ئەندامانی ئەورووپی تاقمی تیرۆریستیی داعش و ئەنجام درانی هەڵمەتی تیرۆریستی بوونەتەوە.