ئەگەری شەڕی بازرگانیی لەنێوان ئەمریکاو ئەورووپا دوای کشانەوەی ترەمپ لە هەنگاوی هاوبەشی ناڤۆکی
ڕاشاتوودەی لەمیانەی راپۆرتێک دا باسی ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی بازرگانی لەنێوان ئەمریکاو ئەوروپای کرد لەدوای بنپێکرانی بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی (بەرجام) لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕاشاتودەی ف دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە بەرەوپێشبردنی سیاسەتی بنپێکردنی بەرجام گەڵاڵەیەکی ئاڵوز و شکست خواردوو جێ بەجێ دەکات کە ئەنجامەکەی لەوانەیە ببێتە هۆی شەڕێکی پڕخەرجی بازرگانی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا.
ڕاشاتوودەی لەم ڕاپۆرتە هەروەها ڕایگەیاند: نیزیکەی بە هەژدە مانگ لە هاتنی دوناڵد ترەمپ بۆ نێو کۆشکی سپی تێدەپەڕێ و هێشتا نەیتوانیوە سیاسەتێکی دروست بۆ جێبەجێ کردن لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەوان بەرامبەر بە ئێران بگرێتە بەر و بەپێچەوانە بە بڕیاردانی هەڵەی خۆی تەنانەت لایەنگرانیشی هیواربڕاو کردووە.
کەناڵی ڕاشاتوودەی لەم ڕاپۆرتە وتیشی: ترەمپ ناتوانێ لە بواری بایکۆتی دژە ئێرانیی ئابووریگەلی مەزنی جیهان وەکوو چین، ڕووسیا و یەکێتیی ئەورووپای لەگەڵ خۆی هاوڕەت بکات .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە نامومکینە وڵاتێکی وەک فەرەنسا بە هەڕەشە و گوڕەشەی ترامپ وەکوو پەرەپێدانی تەعرفەکانی هاوردەی ئالۆمینیوم و پۆڵا ، پێوەندی خۆی لەگەڵ ئێران هەڵپەسارێ ، بەتایبەت ئەوەی کە فێدێریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا لە کاردانەوە بەرامبەر کشانەوەو بێ بەڵێنیی ئەمریکا لەسەر ڕێککەوتنی ناڤوکی ڕایگەیاند مۆڵەتی تێکدرانی ئەم ڕێککەوتنە نادات.