May 13, 2018 19:34 Asia/Tehran
  • ئەمریکا بەچوونەدەری لە بەرجام دیسیپلینی جیهانی تێکداوە

ماڵپەری هیل نووسی : سەرۆکی ئەمریکا بەچوونەدەری لە بەرجام دیسیپلینی جیهانی تێکداو قووڵایی کەلێن و مەودای ناکۆکیەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپای بەرینتر کردەوە .

 ماڵپەری میدیای ئەمریکایی "هیل" ئەمرۆ یەکشەممە نووسی: داناڵد ترەمپ بە بڕیارەکەی لەمەڕ چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام ، ئالۆزییەکان لە رۆژهەڵاتی ناڤینیشی زۆرتر کردەوە .

 هیل وتیشی، "ئانگلا مێرکل" گەورە شالیاری ئەڵمانیا وتوویەتی ئەوروپا جارێکی تر ناتوانێ پاڵبداتە ئەمریکا ، بیرو ڕایەک کە لە لایەن "ئیمانئیل مەکرۆن" سەرۆکی فەرەنسایش پشت ڕاست کراوەتەوە .

هیل نووسی، بە وتەی سەناتۆر "باب منندز" ، ئەندامی پایەبەرزی لیژنەی پیوەندی دەرەوەیی سەنای ئەمریکا، چوونە دەری واسنگتۆن لە بەرجام، زەبرێکی ترە لە یەکێتی نێوان ئەمریکا و ئەوروپا.

 ئەم ماڵپەرە ئەمریکاییە دەلێت، ئەمە لە ڕەوشێک دایە کە ئەمریکا بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی، پێویستی زۆری بە ئەوروپاییەکان هەیە .

 هەر وەها نووسیشی: پەیوەندی ئێستای ئەوروپا و ئەمریکا لە کاتی دەستپیکرانی شەڕی عێراق،تا بە ئێستا، لە نزمترین ئاستی خۆی دایە.

 بریاری رۆژی هەشتی مای ترەمپ بۆ چوونە دەر لە رێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران، تازەترین رووداوی نالەبارە بۆ هاوپەیمانە ئەوروپاییەکانی ئەمریکا .

سەرپەیڤ