May 29, 2018 18:04 Asia/Tehran
  • ئامادەیی بانکی سەرمایەنانەوەی ئوروپا بۆ فەینانس لەگەڵ ئێران

سەرۆکی کۆمیسیۆنی وزەی ژووری ئێران ڕایگەیاند، بانکی سەرمایەنانەوەی ئوروپا ئامادەیی ڕاگەیاند بۆ فەینەنس(دابین کردنی دراڤی) ی کۆمپانیا ئێرانیەکان.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، عەلی شەمس ئەردەکانی سەرۆکی کۆمسیۆنی وزەی ژووری ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لەچواردەهەمین دانیشتنی کۆمیسیۆنی وزەو ژینگەی ژووری تاران بەئاماژە بە دانیشتنی ئەم دواییەی چالاکانی کەرتی تایبەتی بواری وزە لەگەڵ کۆمیسیۆنەری وزەی یەکێتی ئوروپا لە ژووری ئێران، وتی: لەو دانیشتنەدا لەبارەی چۆنیەتی کەڵک وەرگرتن لە تواناکانی سەرمایەنانەوەو فەینانس لەگەڵاڵەکانی سەنعەتی نەوت و وزەی ئێران، وتووێژ کرا.

شەمس ئەردەکانی وتی: بەپێی قسەکانی کۆمیسیۆنەری وزەی یەکێتی ئوروپا، بۆ وێنە ڕاژەکارییەکانی بانکی سەرمایەنانەوەی ئوروپا، تەیارکرانی بنکە بچووک ومامناوندییەکان بە سەرچاوە دراڤیی و فەینەنسەکانە کە لەوبارەوە، ئەو بانکە بەنیازە هاوکاریی لەگەڵ ئێراندا هەبێ.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی وزەی ژووری ئێران، وتی: بانکی سەرمایەنانەوەی ئوروپا ئامادەی هاوکاری لەگەڵ بانکێکی تایبەتی لەئێرانە بۆ هاوکاریی کردنی چەند گرووپی کاریی لەبواری ئاو، کارەبا، کەرەستەو کەل و پەلی پیشەسازیی نەوت و وزە نوێکان.

میگل ئاریاس کانیتە کۆمیسێری وزەی یەکێتی ئوروپا لەسەفەری ئەم دواییەی بۆ تاران، بەئاماژە بەوەی کە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی کاریگەریی نابێ لەسەر ڕەوتی درێژەدان بە جێ بەجێ کرانی ئەو ڕێککەوتنە، وتبووی: یەکێتی ئوروپا هەروا بەدرێژە دان بە ڕەوتی جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ، هاوکارییە ئابوورییەکەی لەگەڵ ئێران بەردەوام دەکا.

بەقسەی کۆمیسەری وزەی یەکێتی ئوروپا، ئەو یەکێتییە هەوڵ دەدا، گەمارۆکان و یان ئەو زەخت وگوشارانەی لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر کۆمپانیا ئوروپییەکاندا دەسەپێندرێ، پووچەڵ بکاتەوە.

 

سەرپەیڤ