راوێژکاری موگرینی : ئەمریکا بەردەوام لە کۆهەنگاوی ناڤۆکی، داکۆکی دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i340410-راوێژکاری_موگرینی_ئەمریکا_بەردەوام_لە_کۆهەنگاوی_ناڤۆکی_داکۆکی_دەکات
بەڕێوەبەری بیرکەدەی نێودەوڵەتیی بەریتانیا وتی : سەرۆکی ئەمریکا بە کشانەوە لە بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی ، ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی تۆمار کراو بە پێی سایا نێودەوڵەتییەکانی ، بنپێکردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 30, 2018 07:29 Asia/Tehran
  • راوێژکاری موگرینی  : ئەمریکا بەردەوام لە کۆهەنگاوی ناڤۆکی، داکۆکی دەکات

بەڕێوەبەری بیرکەدەی نێودەوڵەتیی بەریتانیا وتی : سەرۆکی ئەمریکا بە کشانەوە لە بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی ، ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی تۆمار کراو بە پێی سایا نێودەوڵەتییەکانی ، بنپێکردووە.

ناتالی  توچی،  ڕاوێژکاری فێدێریکو  موگرینی و  بەڕێوەبری بیرکەدەی کاروباری  نێودەوڵەتی بەریتانیا لە وتووێژ لەگەڵ  هەواڵدەریی تەسنیم، بە ئاماژەدان بە چوونەدەری ترەمپ لە بەرجام وتی  :  دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا  ئەم کارەی لەبەر  کەم و کۆڕی  ڕێککەوتنەکە ئەنجام نەدا  ، هەرچەشنە ڕێککەوتنێک کە بتوانێ شەرعیەت بدات بە تاران  ، لەلایەن  ترەمپەوە قەبووڵ نەکراوەیە.

توچی  وتیشی : تاکاتێک  کە ئێران لە بەرنامەی کۆهەنگاوی ناڤوکی  دا بمێنێتەوە  ئەم ڕێککەوتنەش پاوەجێ دەمێنێتەوە. ترەمپ بێ گومان  لە داهاتووی چوونەدەری ئێران لەبەرجام دڵخۆش دەبێ  .

یاری وشیارانەی لایەنی ئێرانی پێش بەمە دەگرێت کە ترەمپ لەم یارییە سەرکەوێت.

ڕاوێژکاری موگرینی  وتیشی :  لە ماوەیەکی کورت  داو بە هاوکاری ئەورووپییەکان، ئێرانییەکان، ڕووسەکان و چینییەکان بۆ پێبەند بوون بە ڕێککەوتن، بەرجام  پاوەجێ دەمێنێت و ئەمریکا درەنگ یان زوو دەگەڕێتەوە بۆئەم  ڕێککەوتنە چەند لایەنەیە.

دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەی کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام و گەڕانەوەی بایکۆتەکان بە دژی ئێرانی مۆر کرد .