حوزه‌یران 02, 2018 09:01 Asia/Tehran
  • کوژرانی 75 بەکرێگیراوی سعودی لە ڕۆژاوای یەمەن

هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن شەوی شەممە لە ئۆپراسیۆنێک دا ، گوردانێکی بەکرێگیراوانی سعودییان لە ناوچەی فازە لە گەڕەکی تەحیتا لە پارێزگەی حەدیدەی ڕۆژاوای یەمەن، تێک شکاند .

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، لەم ئۆپراسیۆنە دا 75 بەکرێگیراوی سعودی  کوژراون و دە کەسی دیکەش بەدیل گیراون.

سەرلەشکر  محەممەد ناسر  عاطفی    وەزیری بەرگریی یەمەن ڕۆژی  هەینی پێداگری کرد بوو، دەرگەی جەهەندەم بەسەر  دەستدرێژکاران  دەکرێتەوە  . 

عەرەبستان بە داکۆکیی  ئیمارات ، ئەمریکا و چەند وڵاتێکی تر  لە مارسی  ساڵی 2015ەوە  دەستی  داوەتە  دەستدرێژی سەربازی بۆسەر یەمەن و بایکۆتی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی  ئەم وڵاتە  . 

شەڕ خوازی عەرەبستان، ئیمارات و هاوپەیمانانیان  لە یەمەن  تائێستا کوژرانی زۆرتر لە  چواردە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی  دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی لێکەوتەوە . 

 دەستدرێژکاری سەربازیی عەرەبستان و ئیمارات  هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی  کەمبوونی  خۆراک و دەرمان کردوەتەوە .

 

سەرپەیڤ