ترەمپ داکۆکی خۆی لەبەیاننامەی هاوبەشی کۆبوونەوەی سەرۆکانی تاقمی هەشت وەرگرتەوە
سەروکی ئەمریکا بەیانی ڕوژی یەکشەممە لە نێو تویتەرەکەی دا ڕایگەیاند: لە کاردانەوە بەرامبەر قسەکانی جاستین ترودوی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، ئیمزا و داکۆکییەکەی لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی سەرۆکانی تاقمی حەوت لەشاری کێبێک ، ئەم وڵاتە وەرگرتوەتەوە.
سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ئێوارەی شەممە دوای کۆتایی کۆبوونەوەی سەرۆکانی تاقمی حەوت لەم وڵاتە لەم پرێس کۆنفرانسە دا ڕایگەیاند کە سەروکی ئەمریکا وشداری داوە کە ناوبراو بۆ سەپاندنی تەعرفە ی نادادگەرانە درێژە پێ بدات، کەنەداش هەوڵی قەرەبووکارانەی بێ هیچ وەستانێک ئەنجام دەدات.
ئەم هەڕەشەیەی ترودو لە وڵامی هەوڵی ئەم دواییەی واشینگتۆن لە پەسەند کردنی نرخنامەی قورس بەسەر هاوردەی پۆڵا و ئالومینیوم بۆ ئەمریکا ئەنجام بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، دوناڵد ترەمپ ئەم قسانەی سەرۆک وەزیرانی کەنەدای بە هەڵە زانی و وتی: تورود کەسێکی لاواز و بێ متمانە لەم کۆبوونەوەیە بوو .
ترەمپ بە ئاماژەدان بەمەی کەنەدا نرخ نامەی قورسی بەسەر کومپانییەکان، وەرزێران و کرێکارانی ئەمریکا سەپاندووە وتی: فەرمانی بە نوێنەرانی ئەمریکا لە تاقمی حەوت داوە هەتا بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی سەرۆکانی ئەم وڵاتە پشت ڕاست نەکەنەوە.
کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی سەرۆکانی تاقمی حەوت ڕۆژی شەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکی هەشت بڕگەیی ، کۆتایی بە کاری خۆی هێنا.
سەرۆکانی تاقمی حەوت لەم بەیاننامەیە داکوکی خوازی کە خاڵی بەرامبەری بازرگانی ئازاد ە ئیدانە کرد و وادەی درێژەی بەرەنگار بوونەوەی ئەم سیاسەتەی دا .