دەسپێکی دانیشتنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گەڵ ڕێبەری کوریای باکووری لە سەنگاپوور
دانیشتنی بەرنامە بۆ داڕێژڕاوی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و کیم جونگ ئون ڕێبەری کوریای باکووری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە بە کاتی خۆجێیی لە سەنگاپوور دەسپێکرا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی مێدیاکان ، ئەو دانیشتنە سەرەتا بە بێ ئامادە بوونی کاربەدەستانی باڵای دوو وڵات و تەنیا بە ئامادە بوونی دوو وەرگێڕی پشت دەرکە داخراوەکان بەڕێوە دەچێ . دوای ئەو دانیشتنە - وتووێژەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ڕێبەری کۆریای باکووری بە ئامادە بوونی کاربەدەستانی باڵای دوو لایەن پێ و شوێن دەگیردرێت . دوناڵد تڕەمپ و ڕێبەری کوریای باکووری لە دەسپێکی دانیشتنی ئەمڕۆ کە دەوترێ 45 خولەک درێژەی دەبێت دوای تۆقە کردن لە گەڵ یەکتر لە بەردەم پەیامنێران دەستیان کرد بە وتووێژ . ئەمریکا و کۆریای باکووری لە 65 ساڵی ڕابردوو و دوای شەڕی کوریا بەردەوام دۆژمنانێکی سەر سەخت بۆ یەکتر بوون . دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەرەتای دیداری لە گەڵ ڕێبەری کوریای باکووری وێڕای جەخت کردن لەسەر چەکداماڵینی ناڤۆکی لە شێوە دوورگەی کوریا وتی هەموو شتێک دوای دیدار لە گەڵ ڕێبەری کوریای باکووری دیار دەبێت .کیم جونگ ئون ڕێبەری کوریای باکووریش بەرلە دەسپێکی وتووێژەکانی دوو لایەنە باسی کرد لە زاڵ بوون لەسەر ناکۆکیەکانی ڕابردوو بۆ دەسپێکی دەورانی نوێ و هیواداری دەربڕی کە ئەو وتوێژانە بو ئاشتی و سەقامی ناوچە و جیهان ئاکامی بێت . لە هەمانحاڵدا مایک پۆمپێو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەرلە بەڕێوە چوونی ئەو دانیشتنە لە کۆڕی پەیامنێراندا بانگەشەی کرد : ئەو وڵاتە ئامادەیە متمانە بە کوریای باکووری کە چەکداماڵینی ناڤۆکی ئاکامێکی خراپی بو پیونگ یانگ نابێ . بە پێی ڕاپۆڕتی سەرچاوە ڕۆژئاواییەکان لە سێ ڕۆژی ڕابردوو کاربەدەستانی جۆراو.جۆری ئەمریکایی بۆ وێنە پومپێو و جان بوڵتون ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی تڕەمپ لە دیدارەکانی بە دوای یەک لە گەڵ کاربەدەستانی باڵای کوریای باکووری لە سەنگاپوور هەوڵیان داوە تا پیونگ یانگ ڕازی بە تەسلیم لە هەمبەر داخوازیەکانی ئەمریکا بکەن . هەر لەو پەیوەندیەدا مایک پومپێئو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی : ئامانجی یەکجاری لەو دانیشتنەدا نەگۆڕاوە و ئەو ئامانجە هەمان چەکداماڵینی ناڤۆکی تەواو واقعی و نەگۆڕی شێوە دوورگەی کوریایە و ئەوە تەنیا ڕێککەوتنێکە کە ئەمریکا قەبووڵی دەکات . وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی بایکوتەکان تا کاتێ کە کوریای باکووری کۆتایی بە بەرنامەی ناڤۆکی خۆی نەدات و هەموو چەکەکانی ناڤۆکی خوی لە ناو نەبات هەروا پاوەجێی دەمێنێت و ئەگەر بێتو دیپلۆماسی وڵامدەر نەبێت بێ گۆمان بایکوتەکان توندتر دەبێتەوە . بەو حاڵە هەموو کارناسان دەڵێن بێ گومان ڕێبەری کوریای یەک شەوە و لە ناکاودا هەموو بەرنامەی ناڤۆکی خۆی بە داخوازی ئەمریکا وەلانانێ و دەبێ خشتەی کاتبەندی کراو لەو پرسەدا بێت و هەڵبەت هاندەرگەلێکی زۆ ر سەرەنج ڕاکێش کە ڕێبەری کوریای باکووری پێداگری لەسەری کردووە .