سکاڵای دادستێنی نیۆیۆرک لە ترەمپ و منداڵەکانی
دادستێنی گشتیی نیۆیۆرک لە پێوەندی لەگەڵ چالاکیی نایاسایی "ناوەندی خێرخوازیی دۆناڵد جی. ترەمپ" دژ بە سەرۆک کۆماری ئەمریکل و سێ منداڵەکەی سکاڵای بەرز کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەنالی سی ئن بی سی"؛ بارۆ ئاندروڤود" دادستێنی گشتیی نیۆیۆرک ڕۆژی پێنجشەممە دژ بە "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، سێ منداڵەکەی و ڕێکخراوێکی سەر بەوان سکاڵای بەرز کردۆتەوە.
بە پێی ئەم راپۆرتە؛ دادستێنی نیۆیۆرک هەوڵ دەدات بۆ هەڵوەشانەوەی "ناوەندی خێرخوازیی دۆناڵد جی. ترەمپ" لەبەر زیاتر لە یەک دەیە چالاکیی نایاسایی ئەم ناوەندە.
"ئاندروڤود" هەروەها ئەو ناوەندە خێراخوازانەی تۆمەتبار کردووە بە هاوکاریی سیاسیی بەربڵاو لەگەڵ پڕوپاگەندەیی هەڵبژاردەیی ترەمپ. ناوبراو هەروەها رایگەیاندووە کە ئەو ناوەندی خێرخوازییە چەندین جار تێکەڵ بە هەندێ مامەڵە و سات و سەودا بووە بە ئامانجی سوود گەیاندن بە ترەمپ و کۆمپانیاکانی و هەروەها هەموو یاسا وڕێساکانی تایبەت بە ناوەندەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی بنپێ کردووە.
دادستێنی گستیی نیۆیۆرک جگە لە ترەمپ و ناوەندە خێراخوازییەکەی، دژ بە "دۆناڵد ترەمپ جونیۆر" کوڕە گەورەی ترەمپ، "ئێریک ترەمپ" کوڕەکەی دیکەی و "ئیڤانکا ترەمپ"ی کچیشی سکاڵای بەرز کردۆتەوە.
"ئاندروڤود" لەم دۆسییەیەدا لە دووی وەرگرتنی ٢.٨ ملوێن دۆلار زیانباییە لە ناوەندی خێرخوازی ترەمپ.