نیگەرانی کاربەدەستانی پێشووی هەواڵگری ئەمریکا لە دیداری ترامپ لەگەڵ پوتین
کاربەدەستانی پێشووی هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا لەمەڕ دیداری داهاتووی دۆناڵد ترامپ لەگەڵ ڤیلادێمیر پوتین ڕادەگەیەنن کە ترسیان هەیە کە ڕوداوێکی وەکوو سەردان ودیدارلەگەڵ رێبەری کوریای باکووری لە سەنگاپورلە هلسینکی یش دوپات بێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فرانس ٢٤" جیمز کلپر" سەرۆکی پێشووی هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا لە وتووێژ لەگەڵ ئەم هەواڵدەریە ، لەمەڕ دیداری داهاتووی دۆنالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ ڤیلادێمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا وتی: سەردان کردنی ڕێبەرانی دوو وڵات کارێکی باشە، بەلام دۆناڵد ترامپ لە دیدار لەگەڵ ڕێبەری کوریای باکوور زۆرتر بە ڕواڵەتی سەردانەکە هۆگری پێشان ئەدات هەتا سەرنجدان بە بنەمای ئەم دیدارە. کلپر کە لەساڵی ٢٠٠٣ هەتا ٢٠٠٧ سەرۆکی هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا بوو، بەڕاگەیاندنی ئەمەکە ترامپ پێشانی داوە کە بیروزەینی ئەرینی بە هەبوونی پێوەندی لەگەڵ کەسانی بەدەسەڵاتخوازی هەیە ، وتی ئەمەکە ناوبراو بەرلەدیدار لەگەڵ ترامپ لەگەڵ ڕێبەرانی ناتۆ کۆبوونەوەی هەیە باشە. هەرلەم حاڵەدا " جفری ئادموندز " یەکێ تر لە کاربەدەستانی پێشووی هەواڵگری ئەمریکا وکارناسی کاروباری ڕوسیایش وتی: رەوشی ترامپ لەم کۆبوونەوانە زۆرتر بەپاڵپشتی بەخۆی بووە هەتا ئەمەکە خۆی ئامادە بکات وئەگەری هەیە کزدەرکەویت ویا توشی ئاکاری گەمژانە بێت ، بەڵام پوتین دەروات بۆ وەها دیدار گەلیکی بێ نەهایەت ئامادە.بڕێک لە میدیاکانی ڕۆژئاوایی لەوان سی ئین ئین بەرواری سەردانی ترامپ لەگەڵ پوتینی لە هلسینکی فەنلاند ١٦ی جولای ڕاگەیاندووە.