وشداریی پەرلەمانی ئوروپا لە بارەی درێژەی قەیرانی کۆچکردن
سەرۆکی پەرلەمانی ئوروپا وشداری دا ، قەیرانی کۆچکردن دەتوانێ رێکبوون و یەکڕیزیی یەکیەتی ئورروپا بخاتە مەترسیەوە .
ئانتۆنیۆ تایانی سەرۆکی پەرلەمانی ئوروپا بە ئاماژە بە دانیشتنی ئەم دواییانەی سەرانی یەکیەتی ئوروپا لە بروکسێل لە بارەی کۆۆچکردن ، ئەنجامەکەی بە هیوابڕانەوە ناوبرد و گوتی : ئێستاکە قەیرلانی کۆچ بووە بە یەکەم کێشەی ئوروپا .
سەرۆکی پەرلەمانی ئوروپا جەختی کردەوە ئوروپا دەبێ سنوورە دەرەوەییەکانی خۆی بەهێز بکات و بۆ چارەسەریی قەیرانی لیبی و هەروەها کێشەکانی ئەفریقا ستراتژیای هەبێ .
تایانی وتیشی ، ئوروپا دەبێ هەروەک چۆن لە تورکیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی کۆچ سەرمایەنانەوە دەکات ، لە لیبی ش بەرنامەی هاوشێوەی هەبێ .
هەینی رابردوو ، بە بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانی رێککەوتنی سەرانی ئوروپا بۆ چارەسەریی قەیرانی کۆچ ، 120 پەنابەر کە بەنیاز بوون لە رێگەی دەریای نێوەڕاستەوە خۆیان بگەیەننە ئیتالیا بە دوای توندبوونی رێوشوێنەکانی رۆم بۆ رێگرتن لە هاتنی بەلەمەکانی پەناخوازان ، لە دەریادا نوقم بوون و تەنیا 16 کەس لەوان رزگاریان بوو .