ناڕەزایەتی دەربڕینی ترەمپ بەرامبەر بە سەرۆکانی ڕێکخراوی ناتۆ
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ،لە نامەیەکی زۆر توند بۆ ئەندامانی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور " ناتۆ" وشداری دا، ئیتر تەرخان نەدانی بودجەی پێویستی پێ قەبووڵ ناکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕٶژنامەی" نیویۆرک تاێمز" دۆناڵدترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نامەگەلێکی جیاجیا بۆ سەرۆکانی نێزیک بە دە وڵاتی ئەندامی ناتۆ لەمەڕ کەمتەرخەمی نواندن وجێبەجێ نەکردنی وادەو بەڵینەکانیان لەمەڕ تەرخان دانی نزیکەی سەتی دووی داھاتی بەرهەمەکانی نەپالاوتەی نیشتمانی وڵاتەکانیان بۆ خەرج و بەرجی سەربازی وشداری دانێ. دۆنالد ترەمپ مانگی ڕابردووی زایینی، ژوئەنی ٢٠١٨ ئەم نامەیەی بۆ سەرۆکانی کۆمەڵێک لە وڵاتان لەوانە ئالمان، بلژیک ، نەروێژو کەنەدا ناردووە. بڕیارە کۆبوونەوەی سەرۆکانی ناتۆ، حەوتەی داهاتوو لە شاری " بروکسێل" ی پێتەختی بلژیک بەڕێوە بچێت. ترەمپ ، لەکاتی ململانێی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی خۆی لە ساڵی ٢٠١٦ وهەروەها دوای سەقامگرتنی لەکۆشکی سپی، زۆرجار ئەندامانی ناتۆی بە هۆی نەدانی خەرج و بەرجی سەربازی وبەرەڤانی وکەڵکی نارەوا وەرگرتن لە ئەمریکا ڕەخنەی گرت وناتۆی بە ڕێکخراویەکی ماوەبەسەر چوو زانیوە. بە پێی ڕێککەوتنی ناتۆ، ئەندامانی ئەم هاوپەیمانیە ڕۆژئاواییە دەبێ سەتی دووی داهاتی بەرھەمە نەپالاوتە نیشتمانییەکانیان خەرجی کاروباری لەشکری و سەربازی بکەن.