هەڕەشەی ترامپ لەدژی ڕێکخراوی تیجارەتی جیهانی
سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەگەلیک لە هۆگریی ناوبراو بۆ چوونەدەر لە رێکخراوی تیجارەتی جیهانی ، بەشێوەی ئاشکرا هەڕەشەی لەم ڕێکخراوەیە کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوێترز، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕێکخراوی تیجارەتی جیهانی وشداری دا ئەگەربێتۆ لەمەوبەدوا لەگەڵ ئەم وڵاتە بە قسەی ناوبراو دروست هەڵسوکەوت نەکرێت واشنتۆن کەمتەر خەم نابێت.
ماڵپەڕی هەواڵی " ئاکسیوس" دەستی ڕاگەیشتووە بە ڕەشنوسی گەڵاڵەیەک کە بەپێی ئەوە سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، بە نیازە واشنتۆن لەڕێکخراوی تیجارەتی جیهانی بباتە دەرێ.
گەڵالەی ترامپ بە ناوی " نرخنامەی مونیسفانەو بەرانبەری ئەمریکا " بەناوبراو ئەم ئیمکانە ئەدات بەبێ ڕێککەوتنی کۆنگرە و بە چاوپۆشی لە یاسا وڕێسای نێودەوڵەتی، نرخ نامەکان بە ویست وهۆگری خۆی بەرزبکاتەوە ودۆخ بۆ چوونەدەری ئەمریکا لەڕێکخراوی تیجارەتی جیهانی خۆش بکات.
ترامپ لە کاتیکەوە کە ڕێگای بردە کۆشکی سپیی لە ڕێکخراوە وپەیمان نامەکانی نێودەوڵەتی جۆربەجۆر چووەتە دەرێ. ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام ، ڕێککەوتنی ئاواوهەوایی پاریس ، ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وڕێکخراوی ڕاهێنان، زانستی وفەرهەنگی نەتەوە یەکگروتوەکان" یونسکۆ" لەڕیزی ڕێککەوتنەکان یاڕێکخراوە گەلیکە کە ترامپ ئەمریکای لەوانە بردووەتە دەڕێ.