ته‌مووز 03, 2018 19:10 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی دەربڕینی ترامپ بە سەرۆکانی ڕێکخراوی ناتۆ

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ،لە نامەیەکی زۆر توند بۆ ئەندامانی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور " ناتۆ" وشداری دائیتر تەرخان نەدانی بودجەی پێویست تەحەمول ناکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕٶژنامەی" نیویۆرک تاێمز" دۆناڵدترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نامەگەلێکی جیاجیا بۆ سەرۆکانی نێزیک بە دە وڵاتی ئەندامی ناتۆ بەوان لەمەڕ کەمتەرخەمی وجێ بەجێ نەکردنی وادەو بەڵینەکانیان بۆ نێزیک بە سەتی دوو لە بەرهەمەکانی نەپالاوتەی نیشتمانی وڵاتەکانیان بۆ خەرجی سەربازی وشداری دا.

دۆنالد ترامپ مانگی ڕابردوی زایینی ، ژوئەنی ٢٠١٨ ئەم نامەیەی بۆ سەرۆکانی وڵاتانێک لەوان ئالمان، بلژیک ، نوروێژوکەنەدا ناردووە.

بڕیارە کۆبوونەوەی سەرۆکانی ناتۆ، حەوتەی داهاتوو لە شاری " بروکسێل" ی پێتەختی بلژیک بەڕێوە بچێت. ترامپ ، لەکاتیی شەڕی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری خۆی لە ساڵی ٢٠١٦ وهەروەها دوای چوونەدەر لەکۆشکی سپیی، زۆرجار ئەندامانی ناتۆی بە هۆی نەدانی خەرجەکانی سەربازی وبەرەڤانی وکەڵکی نارەوا وەرگرتن لە ئەمریکا ڕەخنەی گرت وناتۆی بە ڕێکخراویەکی ماوەلەسەر چوو زانیوە.

بە پێی ڕێککەوتنی ناتۆ، ئەندامانی ئەم هاوپەیمانیە ڕۆژئاواییە دەبێ سەتی دوو لە داهاتە نەپالاوتەکانی نیشتمانی خۆی خەرجی کارە سەربازیەکان بکەن. 

سەرپەیڤ