توندوتیژیی نوێ لە "نانت"ی فەڕانسە بۆ سێهەم شەوی بەدوای یەکدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i344637-توندوتیژیی_نوێ_لە_نانت_ی_فەڕانسە_بۆ_سێهەم_شەوی_بەدوای_یەکدا
سێهەم شەوی توندوتیژییەکان لە شاری نانتی فەڕانسە کە پاش کوژرانی لاوێکی بەدەستگ پۆلیس دەسپێکرا، سێ کەسی دیکە گیران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 06, 2018 12:00 Asia/Tehran
  • توندوتیژیی نوێ لە

سێهەم شەوی توندوتیژییەکان لە شاری نانتی فەڕانسە کە پاش کوژرانی لاوێکی بەدەستگ پۆلیس دەسپێکرا، سێ کەسی دیکە گیران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە لە نانت، ئاگرکوژێنەوە فەڕەنسییەکان ڕایانگەیاند؛ نزیک بە شەست ئۆتۆمبیل. خوێندنگەیەک وبەنزیخانەیەک لە ئاڵۆزییەکانی شەوی پێنج شەممە لە گەڕەکی"بلوو" و "بوتی یێر" سووتێندران.

بەتێپەڕینی سێ ڕۆژ بەسەر کوژرانی لاوێکی فەڕەنسی بەزەبری گولـلەی هێزەکانی پۆلیس لەشاری نانت لە ڕۆژاوای فەڕانسە، ناڕەزایەتی دەربڕین لەو شارە کە بەدەستتێوەردانی پۆلیس گرژی لێکەوتەوە، هەروا بەردەوامە.

ناڕەزایەتییەکان لە نانت دوای ئەوە دەسپێبوو کە هێزەکانی پۆلیس لە بنکەیەکی پشکنین گەنجێکی ٢٢ ساڵان بەناوی"ئەبوکەر فێ"یان دایە بەردەسڕێژ و کوشتیان.

بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی ئەو لاوە، لەگەڵ پێشینەی نەرێنی هێزەکانی پۆلیسی فەڕانسە کە بە ئەنجامدانی توندوتیژی بەناوبانگن، بووەتە مایەی ناڕەزایەتی و تێکهەچڵوونی قورس لە نانت.