ته‌مووز 22, 2018 18:28 Asia/Tehran
  • بەلژیک: بێ ئاکمیی ترەمپ بۆ لێک هەڵوەشاندنی ئوروپا

سەرۆک وەزیرانی بەلژیک پێی داگرت؛ هەوڵەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ لێک هەڵوەشاندنی یەکڕیزیی وڵاتانی ئوروپایی شکستی هێناوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ شارل میشل سەرۆک وەزیرانی بەلژیک وتی: قەت نابێ لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بترسی، هەردەم دەبێ جیاوازی دابنرێ لەنێوان ڕواڵەت و زات دا.

سەرۆک وەزیرانی بەلژیک وتی: کاتێک کە ترامپ، هەڕەشە لە ئانگێلا مێرکل سەرۆک وەزیرانی ئاڵمان دەکا، هەموو وڵاتانی ئوروپایی بێ ئەوەی هیچ کارێک بکەن هەروا پەیوەندییان پێکەوە دەپارێزن.

سەرۆک وەزیرانی بەلژیک وتی کە خوازیاری وتووێژ لەگەڵ گشت جیهانە.

دۆناڵد ترەمپ لە سیهەمین دانیشتنی سەرانی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکوور(ناتۆ)، لە رۆژانی ١١ و ١٢ی ژوولای وتی: ئەمریکا لەناتۆ  بەشی زۆری دابین کرانی ئاسایشی ئاڵمان و فەڕانسە و زۆرێ لە وڵاتانی دیکەی لەئەستۆیە، لەهەمبەر ڕووسیادا بەڵام هاوپەیمانانی ئەمریکا، گرینگتریهن گرێبەستەکانیان لەگەڵ ڕووسیا گرێ دەدەن. ئاڵمان هەتا سەتی حەفتای بەکارهێنانی وزەی وڵاتەکەی وابەستەی ڕووسیایە.

سەرپەیڤ