ئاب 22, 2018 19:54 Asia/Tehran
  • دانپێدانانی مێژوویی ترەمپ: هەڵەی مەزنی ئەمریکا، ئامادەبوون لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بوو

سەرۆکی ئەمریکا جارێکی تر پێداگری کرد ، ئامادەبوونی چەکدارانی ئەم وڵاتە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە سەرەتاوە هەڵە بووە .

دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەمە لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ رۆیتەرز دانی لەسەر ئەوە دانا  ئەم وڵاتە قەت نابێ  لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دا بواتای و ئەم کارە هەڵەی  گەورەی ئەمریکا لە سەردەمی مێژوو دا بووە  . 

ترەمپ هەروەها وتیشی : گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان و سەرانسەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەمیشە پێ و شوێن دەگرێت و ئەمریکا  پێداچوونەوەی هەمیشەیی لە دۆسیەکانی ئەفغانستان و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین درێژە پێ دەدات.

دوناڵد ترەمپ پێشتر بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئەمریکا لەماوەی ئامادەبوونی حەڤدە ساڵەی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین حەوت تریلیوون دولاری خەرج کردووە  ، دانی لەسەر ئەوە دانا،  ئامادەبوونی ئەم وڵاتە لە ناوچە  جگە لە مەرگ و نەمان و تێک ڕووخان  هیچ دواهاتێکی نەبووە.

دانپێدانانی  سەرۆکی ئەمریکا نیشان دەدات  دەستێوەردانی  ماڵوێرانکەری  ئەیاڵەتی یەکگرتوو لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین زۆرتر لە حەوت هەزار میلیار دولار بو ئەم وڵاتە خەرجی هەڵگرتووە و بۆ خەڵکی ئەمریکا  هیچ  قازانجێکی نەبووە  . 

سەرپەیڤ