ئه‌یلوول 01, 2018 13:07 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانیی بە هەڕەشەی تڕەمپ

بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی بازرگانیی جیهانیی گوتی لە هەڕەشەی دوپاتکراوی ئەمریکا بۆ چوونەدەر لەم رێکخراوەیە نەترساوە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رۆیتێرز ، رۆبێرتۆ ئازێڤێدۆ بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی بازرگانیی جیهانیی رۆژی هەینی گوتی ، هەڕەشەی ئەمریکا بە چوونەدەر لەم رێکخراوەیە و ئەو بابەتانەی کە دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەم وڵاتە باسیان دەکات ، شتێکی نوێ نین .

ئازێڤێدۆ بەپێداگری لسەەر ئەوەی کە رێکخراوی بازرگانیی جیهانیی هیچ ترسێکی لە گەف و هەڕەشەکانی ئەمریکا نیە وتیشی : بەپەرۆشیەکانی ئەمریکا لە بارەی ئەو بازنانەی کە رێکخراوی تیجارەتی جیهانی بە نیازی هەموار کردنیانە ، شتێکی نوێ نیە .

تڕەمپ رۆژی پێنجشەممە بە ئیددعای بێ ئینسافانە بوونی یاسا و رێساکانی رێکخراوی بازرگانیی جیهانیی هەڕەشەی کرد ئەگەر ئەم یاسا و رێسایانە نەگۆڕێن ، ئەمریکا لەم رێکخراوەیە دەچێتەدەر .

رێکخراوی تیجارەتی جهانیی WTO  بە زیاتر لە 160 وڵاتی ئەندام لە ژنێڤی سویس جێگیرە و ئامادەکردنی یاسا و ڕێسا بۆهاسانکردنی بازرگانیی جیهانیی و چارەسەریی کێشەی تیجاریی وڵاتانی لە ئەستۆدایە .

 

سەرپەیڤ