ئه‌یلوول 13, 2018 11:39 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی سێیەمین خولی وتووێژی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی سەبارەت بە یەمەن

سێیەمین خولی وتووێژی ئێران لەگەڵ نوێنەری یەکێتی ئەورووپاو نوێنەرانی وڵاتانی ئاڵمانیا، ئیتالیا، بەریتانیاو فەرەنسا سەبارەت بە یەمەن لە برووکسەل بەڕێوە چوو.

حسێن جابری ئەنساری،  یاریدەدەری باڵای  وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری تایبەتی سیاسی ڕۆژی  چوارشەمە لە برووکسەل لە سێیەمین خولی وتووێژەکانی ئێران لەگەڵ نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا و بەڕێوەبەرانی گشتی سیاسی وەزارەتی دەرەوە، چوار وڵاتی ئاڵمان، فەرەنسا، ئیتالیا و بەریتانیا سەبارەت بە قەیرانی یەمەن بەشداری کرد و سەبارەت بە ڕێگەکانی یارمەتیدان بۆ کۆتایی دان بە شەڕی داسەپاو بە دژی گەلی یەمەن و کۆنترۆڵ کردنی تەوەرەکانی کارەساتی مرۆیی لەم وڵاتە، وتووێژی کرد.

جابری ئەنساری دوای کۆتایی ئەم خولەی وتووێژەکان لەسەر داوای لایەنی ئەورووپی دەستهاتەکانی کۆبوونەوەی ئەم دواییەی سەروکانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە تاران ولەسەر ڕەوتی ئاشتی لە سوریای لێک دایەوە.

یاریدەدەری باڵای  وەزیری دەرەوەی ئێران  لە کاروباری تایبەتی سیاسی بەرلەم کۆبوونەوەیەش لە دیدار لەگەڵ هلگا شمیت  جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی  ناوچە بە تایبەت  سوریا و یەمەن و هەوڵەکان بۆ کۆتایی دانی خێرای قەیران لەم وڵاتانە، بیروڕای گۆڕیبووەوە.

جابری ئەنساری ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممەی ڕابردوو، بۆ بەشداریکردن لە دووهەمین خولی وتووێژەکان هاوڕێ لەگەڵ نوێنەرانی ڕووسیا و تورکیا و نوێنەری تایبەتی  سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری سوریا، بۆ وتووێژ سەبارەت بە لیژنەی یاسای بنەڕەتی سوریا سەفەری ژنێڤی کرد.

سەرپەیڤ