وتەبێژی موگرینی : درێژە ئەدەین بە هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی هاریکاری لەگەڵ ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i349169-وتەبێژی_موگرینی_درێژە_ئەدەین_بە_هەوڵەکانمان_بۆ_پاراستنی_هاریکاری_لەگەڵ_ئێران
وتەبێژی فێدریکا موگرینی بەرپرسی هەڵوێستی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا گوتی : یەکیەتی ئوروپا درێژە ئەدا بە هەوڵەکانی خۆی لەپێناو پاراستنی پێوەندیەکانی لەگەڵ ئێران لە کەرتە گرنگە ئابووریەکانی وەک نەوت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2018 04:19 Asia/Tehran
  • وتەبێژی موگرینی : درێژە ئەدەین بە هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی هاریکاری لەگەڵ ئێران

وتەبێژی فێدریکا موگرینی بەرپرسی هەڵوێستی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا گوتی : یەکیەتی ئوروپا درێژە ئەدا بە هەوڵەکانی خۆی لەپێناو پاراستنی پێوەندیەکانی لەگەڵ ئێران لە کەرتە گرنگە ئابووریەکانی وەک نەوت .

بەپێی راپۆرتی رۆژی شەممەی هەواڵدەریی سەداوسیما ، مایا کوچیانچیک وتیشی ، بەشێک لەم هەوڵانە بۆ دڵنیابوون لەم بارەوەیە کە ئەو کۆمپانیاگەلەی کە بەشێوەی یاساییی لە گەڵ ئێراندا بازرگانی دەکەن یان لەم وڵاتەدا کار دەکەن " دەستیان بە سەرچاوەی دارایی پێویست رابگات . "

ئەمریکا دوای چوونەدەر لە بەرجام شەڕێکی هەمەلایەنەی بۆ لە گوشارنانی ئێران دەست پێکردووە .