داخوازیی دەیان کاربەدەستی پێشووی ئەمریکایی بۆ گەڕانەوەی ترەمپ بۆ بەرجام
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i349697-داخوازیی_دەیان_کاربەدەستی_پێشووی_ئەمریکایی_بۆ_گەڕانەوەی_ترەمپ_بۆ_بەرجام
زیاتر لە 50 کەس لە کاربەدەستانی پێشووی ئاسایشی و سیاسی و سەربازیی ئەمریکایی جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی گەڕانەوەی واشنگتۆن بۆ بەرجام .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2018 04:11 Asia/Tehran
  • داخوازیی دەیان کاربەدەستی پێشووی ئەمریکایی بۆ گەڕانەوەی ترەمپ بۆ بەرجام

زیاتر لە 50 کەس لە کاربەدەستانی پێشووی ئاسایشی و سیاسی و سەربازیی ئەمریکایی جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی گەڕانەوەی واشنگتۆن بۆ بەرجام .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، 53 کەس لە کاربەدەستانی پێشووی ئەمریکایی لە هەردوو باڵی دیموکرات و کۆماریخواز ، رۆژی رابردوو لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند : سیاسەتی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە هەمبەر ئێران و چوونەدەری لە رێککەوتنی ناڤۆکی چەندین دەرەنجامی بۆ ئەمریکا بەدوادا دەبێ .

ئێمزاکەرانی ئەم بەیاننامەیە بە ئاماژە بەوەی کە حکومەتی ئەمریکا بۆ داخوازیەکەی خۆی لە ئێران رێکاری دیپلۆماتیکی لەبەرچاو نەگرتووە ، وتوویانە : ئەمریکا بە پێبەندمانەوەی خۆی بە برجام دەتوانێ لە گەڵ ئێران و ئیمزاکەرانی دیکەی بەرجام لە بارەی باشکردنی دانوستان بکات .