ئه‌یلوول 30, 2018 09:00 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفوونی ترەمپ و مەلک سەلمان؛

مێدیاکانی عەرەبستان شەوی ڕابردوو ڕایانگەیاند ؛ "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ " سەلمان بن عەبدولعەزیز" پاشای عەرەبستان وتووێژی تەلەفوونیان هەبووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ترەمپ" و "مەلک سەلمان" لەم بارەوە وتووێژ سەبارەت بە "بارودۆخی بازاڕی نەوت" و ئەوەی بە بەشداریی "ستراتژیک"ی نێوان دوو وڵات ناو براوە.

ئەو وتووێژانە لە کاتێکدا بەڕێوە چووە کە بە پێی ڕاگەیاندنی مێدیاکانی ئەمریکا ؛ مام ناوەندیی نرخی بەنزین لەم وڵاتە لە ١.٨٧ دۆلار بۆ هەر گالۆن لە فێڤرییەی ٢٠١٦ گەیشتۆتە ٣ دۆلار لە مانگی سێپتەمبەری ٢٠١٨ کە نزیکەی ٦٠% زیاتر بووە.

کارناسان نیگەرانی لە دابەزینی رادەی بەرهەم هاتنی نەوتی وەنیزۆئیلا و کەم بوونەوە و یان بە سفر گەیشتنی هەناردەی نەوتی ئێرانی بە هۆکاری بەنزین بوونەوەی نرخی نەوتی تا سەرەوەی ٨٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیل دەزانن.

سەرپەیڤ