هەڕەشەی دووبارەی تڕەمپ دژی ڕژیمی ئالی سەعوود
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، بۆ ئیمتیاز وەرگرتنی زۆرتر ، هەڕەشەی لە ڕژیمی ئالی سەعوود کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ئیالەتی ویرجینیای ڕۆژئاوایی وێڕای ئاماژە بە وتووێژی تەلەفوونی خوی لە گەڵ سەلمان بن عەبدولعەزیز شای عەرەبستان وتی ئاسایشی عەرەبستان بە بێ ئەمریکا ماوەیەکی زۆر ناخایەنێ . بە پێی بانگەشەی تڕەمپ ، فڕۆکەکانی ڕژیمی ئالی سەعوود بە پشتیوانی ئەمریکا بە تەواوەتی لە ئەمنیەت و ئاسایش دان . تڕەمپ ڕۆژی شەمە لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لە گەڵ شای عەرەبستان جارێکی دیکە پرسی نەوتی هێنایە ئاراوە و خوازیاری پەرەی بەرهەمی نەوت بوو . عەرەبستان بە لاگری ئەمریکا ئیمارات و چەن وڵاتێکی دیکە لە مارسی 2015 وە دەستی کرد بە دەسدرێژکاری سەربازی بۆ سەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی دەریایی و ئاسمنی ئەو وڵاتە . شەڕنانەوەی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەنی .