پەرلەمانی ئوروپا خوازیاری ڕاگرتنی فرۆتنی چەکەمەنی بەهاوپەیمانیی سەعودی بوو
پەرلەمانی ئوروپا سەرلەئێوارەی رۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەکدا درێژەی شەڕی یەمەن و پێشێلکرانی یاساوڕێسای هاوپێوەند بە کەسانی سیڤیلی شەرمەزار کردو خوازیاری ڕاگرتنی فرۆشی چەک و تەقەمەنی بەهاوپەیمانیی سەعودی بوو.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لەبەیاننامەی پەرلەمانی ئوروپادا هاتووە؛ تەنیا ڕێگاچارەی چەسپاندنی ئاشتی، پاراستنی یەکپارچەیی، سەروەریی خاک و سەربەستی یەمەن، چارەسەریی سیاسی و وتووێژی نێوان لایەنە یەمەنییەکانە.
پەرلەمانی ئوروپا داوای لە وڵاتانی ناوچەو جیهان کرد، بۆ کزکردنی توندیی شەڕ لەیەمەن و دەسڕاگەیشتن بەڕێکارێک لەچوارچێوەی دانوستان و وتووێژ بەشێوەی شیاو لەگەڵ لایەنەکانی تێوەگلاوی شەڕ لەیەمەن، هاوکاریی بکەن.
ئەو دامەزراوە ئوروپاییە لە کۆتاییدا جارێکی دیکە جەختی کرد لەسەر داکۆکی کردنی لە هەوڵەکانی "مارتین گریفیتس"ی نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن بۆ دەسپێکردنەوەی ڕەوتی سیاسی نێوان لایەنە تێوەگلاوەکان.
درێژەی تاوانکاریی عەرەبستان لەکاتێکدایە کە داکۆکییەکانی ئەمریکا لە سەعوودییەکان وئیمزای گرێبەستە مەزنە سەربازی و چەکئامێرییەکان لەگەڵ ئەمریکاو ئوروپا، بووەتە هۆ هەتا عەرەبستان زیاتر پەرەبدات بە سیاسەتی دەسدرێژکارانەی خۆی لەناوچەدا.
شەڕی یەمەن نموونەی ئاشکرای سیاسەتی دەسدرێژکارانەی عەرەبستانە.
بەپێی دواڕاپۆری کۆمیساریای باڵای ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەکاتی دەسوەردانی سەربازیی هاوپەیمانیی سەعوودی لە یەمەن، زیاتر لە حەڤدە هەزار کەسی سیڤیل کە زۆربەیان ژن و منداڵن، کوژراون و بەملوێنان کەسیش ئاوارە بوون.
یەمەن هەروەها بەهۆی ئەو دەسدرێژکارییە بەرەوڕووی کەمبوونی بەرچاوی خۆراک، دەواو دەرمان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی جۆراوجۆربووە.