لێبوردنی نێونەتەوەیی : ئاکامی لێکوڵینەوەکانی ڕیاز سەبارەت بە کوشتنی خاشقچی بایەخی نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i351191-لێبوردنی_نێونەتەوەیی_ئاکامی_لێکوڵینەوەکانی_ڕیاز_سەبارەت_بە_کوشتنی_خاشقچی_بایەخی_نییە
لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕەخنەی گرت لە هەوڵی ڕژیمی سەعوودی بۆ بێ تاوان ناساندنی خۆی لە کوشتنی ڕۆژنامە نووسی ڕەخنەگری ئەو ڕژیمە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2018 16:41 Asia/Tehran
  • لێبوردنی نێونەتەوەیی : ئاکامی  لێکوڵینەوەکانی ڕیاز  سەبارەت بە  کوشتنی خاشقچی بایەخی نییە

لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕەخنەی گرت لە هەوڵی ڕژیمی سەعوودی بۆ بێ تاوان ناساندنی خۆی لە کوشتنی ڕۆژنامە نووسی ڕەخنەگری ئەو ڕژیمە .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیون  ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی  ڕایگەیاند  جێ بە جێ کرانی  لێکۆڵینەوە سەربەخۆەکان  تەنیا  گەرەنتی  بۆ   ڕاگیرانی  هەوڵەکانی  ڕیاز  بۆ بێ تاوان ناساندنی  خۆی لە دۆسیەی  کوشتنی  جەماڵ خاشوقچی ڕۆژنامە نووسی ڕەخنەگری   دەوڵەتی عەرەبستانە  چۆنکوو ئاکامی لێکوڵینەوەکانی ئەو وڵاتە ئیعتباری نیە . ڕێکخراوی  لێبوردنی نێونەتەوەیی  وتیشی : بەیاننامەی  ڕیاز سەبارەت بە کوشتنی  خاشقچی هەوڵی بۆ شاردنەوەی  ئوپڕاسیونێکی تڕوڕ سامناکە .   ئەو  ڕێکخراوەیە  داوای لە  عەرەبستان کرد  دەس بە جێی شوێنی تەرمی خاشقچی ڕابگەینێ تا کارناسانی  سەربەخۆ  بە جەستە پشکنین بتوانن  بە لێکۆڵینەوە  بە پێی پێوەرە  نێونەتعەوەییەکان چۆنیەتی ڕاستەقینەی کوشتنی ناوبراو دیاری بکەن .