ترەمپ : سەعودییەکان خۆیانیان ھەڵخەڵەتاندووە نەک من
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند : سەعودییەکان لە پەیوەندی لەگەڵ کێشەی خاشقچی دا خۆیانیان ھەڵخەڵەتاندووە نەک من .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵدەریی سی ئێن ئێن، داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە لە نێو کۆڕی پەیامنێراندا پێی داگرت: سەعودییەکان لە پەیوەندی لەگەڵ کێشەی خاشقچی دا منیان ھەڵنەخەڵەتاندووە ، بەڵکو بۆی ھەیە خۆیانیان ھەڵخەڵەتاند بێت و دەشبینین کە بابەتەکە چیی لێ دەکەوێتەوەو بەرەو کوێ دەڕوات.
ھەر لەم حاڵەدا کەناڵی ھەواڵدەریی سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە: ترەمپ سەرباری ئەم ڕادەربڕینانەی لە شوێنھاتەکانی ڕووداوی کوشتنی خاشقچی مارەنگاز بووەو وا ھەست دەکات کە سەعودییەکان فریویان داوەو خەیانەتیان پێ کردووە.
بە قسەی کەناڵی ھەواڵدەریی سی ئێن ئێن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەی کە کێشەی کوژرانی خاشقچی بووەتە ھۆی ئەوەی کە خۆو جەڕەد کوشنەری زاوای لە بەرامبەر عەرەبستانی سەعودی دا بە دۆش داوو لاواز دەرکەون، توڕەیە.
کەناڵی ھەواڵدەریی سی ئێن ئێن ھەروەھا باسی ئەوەشی کردووە کە، گێڕانەوەی کاربەدەستانی سەعودی لە چارەنووسی جەماڵ خاشقچی لە کاتی بێ سەروشوێن بوونیەوە گەلێک جار گۆڕانی بە سەردا ھاتووە.
ڕژێمی سەعودی پاش تێپەڕینی نزیکەی سێ حەوتە لە کوژرانی جەماڵ خاشقچی بە خستنەڕووی ھێندێک گێڕانەوەی نیوەچڵ و کرچ و کاڵ، کوژرانی ئەم ڕۆژنامەنووسە ڕەخنەگرەی نەیاری بنەماڵەی والی سەعئدی لە نێو کونسولخانەی عەرەبستان لە شاری ئەستەموڵی تورکیادا بە ھەڵکەوت لە قەڵەم داوە.
قسەکانی کاربەدەستانی ڕژێمی ئالی سەعود لە ھەل و مەرجێکدایە کە تەرمی جەماڵ خاشقچی ھەتاکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
"جەماڵ خاشوقچی" دووی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ پاش چونە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا بێ سەر و شوێن بوو.
مێدیاکان چەن ڕۆژ دواتر ڕاپۆرتیان دا کە خاشقچی لە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستاندا کوژراوە و تەرمی ئەنجن ئەنجن کراوی کە ئاسەواری ئەشکەنجەی پێوە دیار بووە لە دەرەوەی کونسولخانەکە لە ئەستەموڵ دۆزراوەتەوە. ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەواڵی کوژرانی خاشقچی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: کوژرانی جەمال خاشقچی بەم واتایەیە کە ڕەخنەگران تەنانەت لە دەرەوەی عەرەبستانیش لە ئەماندا نین. ناوی "جەماڵ خاشقچی" ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگرو نەیاری ڕژێمی سەعوودی، لە لیستی کەسانی پێ و شوێنگیراوی کاربەدەستانی ڕیازدا بووە و لە ترسی گیران و لەبەند کران، لە دەروەی عەرەبستان دەژیا.