کۆتایی وتووێژەکانی سوید و ناکام مانەوەی هاوپەیمانی شکست خواردووی سعودی
چوارەمین خولی وتووێژی ئاشتی یەمەن کە لە شەشەمی دیسەمبەر بە ئامادەبوونی لایەنەکانی یەمەنی بە سەرۆکایەتی مارتین گریفیتس نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری یەمەن لە ئستکهولمی سوید دەست پێکرا بوو، ڕۆژی پێنج شەممە لەحاڵێکدا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کۆتایی بە کاری خۆی هێنا کە سەرچاوەکانی هەواڵ باسی توندتر بوونی پەلامارەکانی هاوپەیمانی سعودی بۆسەر یەمەنیان کرد .
توندتر بوونی پەلاماری هاوپەیمانی سعودی بۆسە یەمەن لەحاڵێکدایە کە لە ڕۆژی کۆتایی وتووێژەکانی ئاشتی سوید، تاقمەکانی یەمەن لەسەر دامەزرانی ئاگر بڕ لە بەندەری حودەیدە لە ژێر چاوەدێری نەتەوەیەکگرتووەکان و گەیشتنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ ئەم بەندەرە، ڕێککەوتن.
خاڵی جێ سەرنج لەم ناوەدا ئەمەیە کە سیاسەتی ڕموزنانەی ئەمریکا لەبەرامبەر وتووێژەکانی ئاشتی سوید بوو کە سەرنجی چاودێرانی سیاسی بەرامبەر کەش و هەوای ئامریکا بۆ درێژەی تاوانکارییەکانی عەرەبستان لەیەمەن بەرەولای خۆی ڕاکێشا .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەبارەت بە وتووێژەکانی ستکهولم بە هێنانە ئارای ئەم بابەتە کەلەسەر زۆرێک لە وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکان لەم وتووێژانە دەبێ وتووێژی زۆرتر بکرێت بەچەشنێک کە درێژەی پەلاماری هاوپەیمانی سعودی بۆسەر یەمەن و بنپێکردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتی سوید ، چرا سەوزی نیشان دا .
هەڵس و کەوتی ئەمریکا و هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی بەرامبەر وتووێژی ئاشتی سوید ، نیشاندەری ئەوەیە کە هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی و لایەنگرانی ڕازی نین لە ئەنجامی وتووێژەکانی ئاشتی سوید کە لەسەر ورەی ئەنساروڵڵای یەمەن ، دەستهاتی سیاسی و مرۆیی بۆ گەلی یەمەن بە هاوڕێ دەبێت و بە کارشکێنییەکانیان بەنیازی پێشگرتن لە جێ بەجێ بوونی ڕێککەوتنەکانن لە ڕەوتی وتووێژەکانی ئاشتی سوید.
سەرەنجام دوای چوار ساڵ خۆڕاگری ئەنساروڵڵا و هەروەها یەک حەوتە وتووێژی چڕوپڕ، خەڵکی یەمەن هاوپەیمانی سعودی و کۆمەڵگەی جیهانییان ناچار کرد ئەم ڕاستییە قەبووڵ بکەن کە تەنیا ڕێگەچارەی چوونەدەر لەقەیرانی ئەم وڵاتە، سیاسییە.
ڕاستی ئەوەیە کە نەشەڕ بە دژی یەمەن ئەوجۆرەی کاربەدەستانی سعودی وادەیان دابوو سێ حەوتە تەواو بوو و نە ئەوجۆرەی ئیمارات ئەم دواییە وادەی دابوو ، حودەیدە کەوت.
بەم پێیە ، ئیمارات و عەرەبستان بەنیازن هەتا ناکام مانەوەکانیان لە سەرکەوتن لەشەڕی یەمەن، لە پێناو وتووێژی دیپلوماتیک و بەشێوەیەکی ئابرومەندانە کۆتایی پێ بێنن .
لەم چوارچێوەیەدا هاوپەیمانی سعودی و لایەنگرانی سەرەکیان واتە ئەمریکا بەنیاز بوون بە ئامانجێک کەلەڕێگەی شەڕ دەستیان پێ ڕانەگەیشتبوو لە ڕێگەی وتووێژ دەستیان پێ ڕابگات .
بەڵام بەسەرنجدان بە دەستی سەرکەوتووی ئەنساروڵڵا لە ڕەوتی وتووێژەکانی ئاشتی سوید کە لە ئەنجامی سەرکەوتنەکانی ئەم بزووتنەوە ی خۆڕاگری جەماوەری لەبەرامبەر دەستدرێژکاران بۆسەر یەمەن لە مانگەکانی ئەم دواییە بە دەست هاتبوو، هاوپەیمانی دەستدێژکاری سعودی لەم ئامانجەی ناکام مایەوە.
ئەنجامی وتووێژەکانی سوید لە ڕاستی دا پێداگرییەکە لەسەر ڕاستەقینەبوونی ڕوانگەی ئەنساروڵڵا هە مووکات پێداگری دەرکد قەیرانی یەمەن جگە لە سایەی ڕێگەچارەی سیاسی چارەسەر ناکرێت و کۆتایی پێ نایا.
ئەم سەرکەوتنە بۆ بزووتنەوەی ئەنساروڵڵایە و لەم ناوەدا پرسی حودەیدە گرینگترین پرسە و دەستدرێژکاران دوابەدوای ڕێککەوتننامەی سوید زۆرتر لە ڕابردوو لە بن گوشاری بیرورای گشتی لەبواری جێبەجێ کردنی ئاگربڕ لە پارێزگەی حودەیدە و ڕازی بوون لەسەر گەیشتنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆیەمەن دەبن کە ئەم پرسە ناکام مانەوەی هاوپەیمانی سعودی لە تۆکمەکردنی گەمارۆی سەر یەمەن نیشان دەدات .
وەستانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە حودەیدە و ئازاد کرانی گەمییەکان لە بەندەرەکانی بەمانای دەستپێکرانی وەرگرتنی خۆراک و دەرمان و کاڵا و شت و مەکی پێویست و گرینگە و ئەم سەرکەوتنە گەورەیە بۆ ئەنساروڵڵا و شکست بۆ سعودی و هاوپەیمانییە.
سەرکەوتنی دیکەش ئەمەیە کە ئەنساروڵڵا وەک لایەنێکی وتووێژ لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوەکان و تەنانەت دەوڵەتی عەبدرەبە مەنسوور هادی سەرۆکی دەست لەکارکشاوەی یەمەن بەڕەسمی ناسێندرا و ئەمەش بەمانای یاسایی بوون و شەرعی بوونی ئەنساروڵڵا و هێزی خۆڕاگری یەمەنە ، شتێک کە تائێستا عەرەبستان و هاوپەیمانانی ڕەتی دەکەنەوە و لە قەبووڵ کردنی خۆیان دەبوێرن.
ئەنساروڵڵای یەمەن دەستهاتی دیکەشی بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە لە وتووێژەکانی ئاشتی بەسوید بە دوادا بووە کە لەوان دەکرێت سەرنەکەوتنی سەربازی و مەیدانی هێزی عەبدرەبەمەنسوور هادی و بەکرێگیراوانی هاوپەیمانی سعودی لە بەدەست خستنی شار و بەندەری حودەیدە سەرباری چرا سەوزی یەک مانگەی ئەمریکا و ڕۆژاوا و بە کارهێنرانی هەموو توانایی سەربازی ئەوان، کەلە ئەنجام دا ئەوانیان ناچار کرد وتووێژیان لەگەڵ بکەن.
ئەمەلەحاڵێکدایە کە فڕۆکەخانەی سەنعاش بەپێچەوانەی خواستی هاوپەیمانی هەروا لەبەردەستی ئەنساروڵڵا و هێزی جەماوەری و دەوڵەتی یاسایی یەمەن دەمێنێتەوە و بەمشێوەیە مەرجی سعودییەکان و بەکرێگیراوانی کە فڕگەی سەنعا لە ڕەوتی ڕێککەوتنی ئاشتی سوید بکەوێتە بەردەستیان بەرەوڕووی شکست بووەوە.
گۆڕانکارییەکانی یەمەن نیشاندەری پاوەجێ بوونی ناکامییەکانی سیاسی و سەربازی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی لە یەمەنە کە بووەتە هۆی سەرسوڕمان و شکستی زۆرتری ئەم هاوپەیمانییە دەستدرێژکارە و توندتر بوونی پەلامارەکان بۆسەر یەمەن دوای وتووێژی ئاشتی سوید ئەنجامی هەر ئەم پرسەیە.
وەها هەڵس و کەوتگەلێک کەبە ئامانجی وەبن گوشارخستنی ناکامی سیاسی و سەربازی هاوپەیمانی سعودی ئەنجام دەبێ تەنیا ڕیسوایی زۆرتر و دەرکەوتنی ماکی دژە ئاشتی و شەڕخوازانەی دەسەڵاتدارانی عەرەبستان بۆ کۆمەڵگەی جیهانی بە دواوە بووە کە ڕق و تووڕەیی نێودەوڵەتی ئەوانی بە دواوە بووە.