سەرلەشکر سەفەوی: ئەمریکا بە چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ، هەڵەیەکی ستراتژیکی کردووە
یاریدەر و ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەری مەزنی گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران، وتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەچوونەدەر لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (ڕێککەوتنی ئەتۆمی) هەڵەیەکی ستراتژیکی ئەنجام داوە.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرلەشکر سەید "یەحیا رەحیم سەفەوی" یاریدەرو ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەری مەزنی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەمرۆ چوارشەممە لەتاران وتی: "دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەدنەدران لەلایەن زایۆنییەکان، کەسانی ئاژاوەگێڕ لەو وڵاتەو ژمارێک وڵاتی ناوچە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە.
سەرلەشکر ڕەحیم سەفەوی بەئاماژە بەوەی کە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وانەی خۆڕاگریی فێری وڵاتانی دیکەکرد، وتی: رژیمی زایۆنی و ترۆریستان توانای بەرەوڕووبوونەوەی تەوەری موقاوەمەیان نییە.
یاریدەرو ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەری مەزنی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها پلەوپێگەی زانستیی ئێران لەچاو وڵاتانی دراوسێی بە سەرکەوتوو وەسف کردو وتی: ئێستا ئێرانی ئیسلامی وەک دەسەڵاتێکی زانستی، مەعنەوی، فەرهەنگی، ئابوری و ژیارچێکەر دەور دەبینێ.