کانونی یه‌که‌م 21, 2018 15:58 Asia/Tehran
  • فەرمانی ترەمپ بۆ چوونەدەری هەزاران سەربازی ئەمریکی لە ئەفغانستان

سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە سوریا، فەرمانی چوونەدەری حەوت هەزار چەکداری ئەمریکی لە ئەفغانستانیشی دەرکرد.

کەناڵی هەواڵی سی ئێن ئێن  بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی سەربازیی  لە ئەمریکا ڕایگەیاند کە  دوناڵد ترەمپی سەرۆک کۆمار، فەرمانی بە سوپای ئەم وڵاتە داوە بەرنامەی چوونەدەری نزیکەی حەوت هەزار کەس لە هێزەکانی ئەمریکی لە ئەفغانستان دەست پێ بکەن .

سی ئێن ئێن بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بڕیاری کشانەوەی هێزی ئەمریکی لە ئەفغانستان هاوکات لەگەڵ بڕیاری هاوچەشن لەبارەی سوریا لە ڕۆژی سێ شەممە دراوە، ڕایگەیاند:  چوونەدەری ئەم ژومارەیەش  ڕەنگە هەتا چەند مانگ بخایەنێ.

چەند کاژێر لەمەوبەریش  بڵاوکراوەی واڵ ستریت ژۆڕناڵ ڕاپورتی دابوو : دەوڵەتی ترەمپ خەریکی لێکدانەوەی چوونەدەری بەشێک لە چواردە هەزار هێزی ئەمریکی لە ئەفغانستانە.

ئەم بڵاوکراویەش  بێ ئاماژەدان بە ژوماری ئەو چەکدارانەی  کە دەوڵەتی ترەمپ بەنیازی گەڕاندنەوەیان بۆ ئەمریکایە، وتبووی کە ئەم بڕیارە ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی کە لە ماوەی چەند حەوتەی داهاتوو  جێبەجێ بکرێت.

ئەم هەواڵە لەحاڵێکدا بڵاو دەبێتەوە کە ترەمپ ڕۆژی چوارشەممە دوای بۆچوونی میدیاکان لەبارەی چوونەدەری هێزی ئەمریکی لە سوریا، فەرمانی گەڕانەوەی هەموو هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتەی دەرکرد.

ترەمپ بەرلەمەش بۆ پاسادانی  چوونەدەری هێزەکانی ئەمریکی لە سوریا و ئەفغانستان وتبووی  ئامادەبوونی هێزی سەربازیی ئەمریکا لەم وڵاتەبە زیانی  واشینگتۆنی تیادایە.

سەرپەیڤ